* نه‌وژین
له‌ناحیه‌ى رزگاری سه‌ر به كه‌لار، كچێك له رێگه‌ى خۆهه‌ڵواسینه‌وه خۆی كوشتوه.
بەپێی زانیاریەکانی نه‌وژین كه له سه‌رچاوه‌یه‌كى فه‌رمیه‌وه وه‌ریگرتوه، شەوی رابردو لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار، کچێکی ته‌مه‌ن 38 ساڵ، له ماڵه‌كه‌ى خۆیاندا بە پەت خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەست داوە.
وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تى بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ژنان لە گەرمیان، ئەیوب حسێن، جه‌ختى له روداوه‌كه كرده‌وه و ئاشكراى كرد: لێكۆڵینه‌وه‌ى تێدا ده‌كرێت.
بە وتەی بەرپرسی بنکەی پۆلیسی رزگاریش، لێکۆڵینەوەکان لەسەر بابەتەکە بەردەوامە و چاوەڕێی پەڕاوی پزیشکی دادوەرین لەسەر ئەو بابەتە.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه، ئه‌و كچه به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ خوشكێكى دیكه‌ى دا له ناحیه‌ى رزگاری ده‌ژێن و هۆكارى روداوه‌كه‌ش تائێستا رون نه‌بوه‌ته‌وه.