* نه‌وژین
پاش ئه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى بونى مامۆستایانى ژنى به "قوڕبه‌سه‌رى" ناوبرد، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه له‌لایه‌ن ژنانى چالاكوانه‌وه روبه‌ڕوى ره‌خنه‌ى توند كرایه‌وه.
دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: 60%ى مامۆستایانى میلاكمان ئافره‌تن، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له قوڕبه‌سه‌ریه‌كانمان.
له‌پاش بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌م گرته‌یه‌وه، چالاكوانانى ژن دژ به‌م قسانه، چه‌ندین پۆستیان بڵاوكردوه‌ته‌وه و به توندى ره‌خنه‌یان له‌و به‌رپرسه گرتوه.
له‌وباره‌وه، رۆژنامه‌نوس: ره‌نگین سه‌لام نوسیویه‌تى: "مامۆستا ژنەکان سیمبولی کۆڵنەدانن نەک قوڕبەسەری"، ده‌شڵێت: مامۆستایانی ژن لەناوەندەکانی خوێندن دایکایەتی و خوشکایەتی بۆ نەوە دوای نەوە ئەکەن.
داواش ده‌كات "مامۆستایان بەگشتی هەڵوێستیان هەبێت و نەهێڵن ئەم شێوازی قسەکردنە بەئاسانی تێپەڕێت، چونکە خراپتری بەدواوە دێت".
هاوكات چالاكوانى بوارى ژنان، به‌هار مونزیر، نوسیویه‌تى: ژنان بەجیا لە کاری دەرەوە لەم وڵاتانەی ئێمە چەند لە ژێر فشار و سترێسدا ژیان بەسەر دەبەن، کەچی لە پای ماندوبونیان بەڕێوبەرەکەیان ئاوا پێزانیان بۆ دەکات.
داواش ده‌كات مامۆستایانى ژن هه‌ڵوێست وه‌ربگرن له ناوه‌نده‌كانى خوێندن دا.
ئه‌مه‌و تائێستا حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له‌باره‌ى ئه‌م قسه‌یه‌ى به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى هیچ رونكردنه‌وه و هه‌ڵوێستێكیان پیشان نه‌داوه.