پۆلیسی سۆران: تۆمەتبارێکمان دەستبەسەرکرد کە هاوژینەکەی خۆی کوشتوە

2022/01/06    588 جار بینراوە
 
* نەوژین  
 
پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت ئەو کەسەی رۆژی دوشەمە لە گوندێکی ناحیەی وەرتێ هاوژینەکەی خۆی کوشت کە دایکی چوار منداڵ بو خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردوە.
 
رۆژی دوشەممە (٣/١/٢٠٢٢) لە گوندی پردەشال، لە ناحیەی وەرتێی قەزای رەواندز پیاوێک هاوژینی خۆی کوشت کە دایکی (٤) منداڵ بو.
 
پۆلیسی سۆران لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند: دوای سێ رۆژ بکوژی ئەو ژنە خۆی رادەستی بنکەی پۆلیسی وەرتێ کرد، لەسەر فەرمانی دادوەر بەپێی مادەی (٤٠٦) لەیاسای سزادان بەند کرا.
 
کوشتنی ژن لە ژێر هەرناوێک بێت وەک هەر کوشتنێکی دیکە سزا دەدرێت بە پێی مادەی (٤٠٦) لە یاسای سزادانی عێراقی، کە سزاکەی ده‌گاته‌ لەناوبردن (اعدام) یان بەندکردنی تاھەتایی.
 
ئەم روداوە لە کاتيکدایە موقەدەم شێروان خالد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگار بونەوەی توندوتیژی قەزای سۆران بۆ نەوژین، وتی: لە ماوەی (٢) ساڵی رابردودا هیچ ژنێک لە قەزاکە لە ژێر ناوی شەرف نەکوژراوە.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,305,771     ژمارەی میوان 621

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە