شەیما کچە بابەنۆئیلەکەی عێراق لە هەولێر دیاریەکانی دەبەخشێتەوە

2021/12/31    997 جار بینراوە
 
* نەوژین - لەیلا ئەحمەد
 
بێ جیاوازی رەگەز و ئاین و نەتەوە دەستی بە بەخشینی دیاریکردوە بە ئومێدی دڵخۆشکردنی منداڵانی وڵاتەکەی، بۆ ئەمەش خۆی وەک بابەنۆئیل گۆڕیوەو لە پارکی شانیەدەری هەولێر و کەمپی بەحرەکەی تایبەت بە ئاوارەکان دیاری دەبەخشیتەوە.
 
شەیما هادی، کچە چالاکوان و نوێنەری ژنانی عێراق هەستا بەئەنجام دانی ڤستیڤاڵێک لەپارکی شانەدەر لە شاری هەولێر،  چەندین چالاکی جۆراو جۆری ئەنجام دا بەجل و بەرگ و شێوەی بابا نۆئێل سەردانی ئاوارەکانی بەحرەکەی کرد چیرۆک و کتێب و دیاری بەسەر مناڵان و خەڵکی کەمپەکەدا دابەشکرد.
 
شەیما، بۆ نەوژین وتی: "بەهاوکاری رێکخراو و چالاکوانان و گروپی خۆبەشەکان و گەنجان و یەکسانی رەگەزی هەولێر وەکو ژنانی عێراق هەستاین بەئەنجام دانی ڤستیڤاڵێکی جیهانی بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێ بێ جیاوازی رەگەز و ئاین و نەتەوە".
 
ڤستیڤاڵەکە لە پارکی شانیدەر لە هەولێر، بەڕێوەچو هاوڵاتیانی دینە جیاوازەکانی مەسیحی، ئیسلام، ئێزیدی، شەبەک و کاکەیی بەشداربون. جۆرەها چالاکی وەکو پێشەنگای وێنەکێشان و تابلۆ و کتێب و کاری دەست رەنگینی کچان و جۆرەها یاری مناڵان و دروستکردنی وێنەی رەنگاو رەنگی سەر روخساری مناڵان لەخۆگرتبو.
 
شەیما، وتیشی: (١٠٠٠)کتێبمان بەدیاری پێشکەش بە بەشداربوانکرد، لەگەڵ ئەوەشدا سەردانی خەڵکی کەمپی ئاوارەکانی بەحرەکەمانکرد ساڵی نوێمان لێیان پیرۆزکرد شرینی، دیاری ، کتێبی چیرۆکیمان بەسەر خەڵکەکە و بەتایبەت مناڵاندا دابەشکرد و پێی دڵخۆشوین، هیوادارم توانبێتمان کەمێک لەئازار و ناخۆشی ئاوارەکانمان کەم کردبێتەوە".
 
لە بارەی ئامانجی فستیڤاڵەکەوە وتی: بۆ خزمەتکردنی خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستانە بێ جیاوازی رەگەز، ئاین و نەتەوەش، بۆ ئەوەی بتوانین خەندە بخەینە سەر لێوی هاوڵاتیان و لەخەمەکانیان کەمکەینەوە و ساڵی داهاتویان لێ پێرۆزکەین.
 
چەند چالاکیەکی ڤسیڤاڵەکە بە وێنە
 
 
 
 
 
 
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,816,582     ژمارەی میوان 1418

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە