بەهار عەبدولرەحمان: کاری ئێمە داکۆکیکردنی ماف و پەرەپێدانی توانای ژنانە بەدیدێکی ئیسلامیانەی هاوچەرخ

2021/12/26    1196 جار بینراوە
 
* نەوژین - سومەیە ساڵح
 
سکرتێری نوێی خوشکانی یەکگرتو ئاماژەبەوەدەکات چەسپاندنی مافی ژنان و خواستەکانیان لە پێشینەی کارەکانیدایە، رەتیشی دەکاتەوە وەک خوشکانی یەکگرتو تەنها کاریان بۆ حزبێت بەڵکو دەڵێت: پرسی ژن و خێزان و کۆمەڵگا بنەمای کارەکانمانە.
 
 
رۆژی (٢٥\١٢\٢٠٢١) کۆنگرەی هەشتەمی خوشکانی یەکگرتوی ئیسلامی بە بەشداری ٢٣٠ ژن بەڕێوەچو تێیدا بەهار عەبدولرەحمان، وەک سکرتێری نوێ هەڵبژێردرا، رێکخراوەکە ٢٤ لقی لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان هەیە.
 
 
بەهار عەبدولرحمان،  سکرتێری نوێی ریکخراوی یەکگرتوی خوشکان لە دیدارێکی نەوژیندا باس لە کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتوی خوشکان و کارەکانیان و هەڵبژاردنی وەکو سکرتێر دەکات، لەگەڵ کارکردنی رێکخراوەکە لەسەر پرسی ژنان و هاتنە پێشەوەی کچانی گەنج لە حزبەکەدا.
 
کۆنگرەی هەشتەمی خوشکانی یەکگرتوی ئیسلامی بەڕێوەچو تێیدا سکرتێری نوێ هەڵبژێردرا، گۆڕانکاری لە بەرپرسی لقەکان کرا، من دەمەوێت باسی ئەو گۆڕانکاریانە بکەیت کە چی بون؟ چەند کەس خۆی بۆ سکرتێری خوشکان کاندید کردبو؟ 
 
بۆ پۆستی سکرتێر تەنها کاندید بوم هیچ رکابەرێکم نەبو، بەڵام بۆ پۆستەکانی دیکەی ناو رێکخراوی خوشکان ١٣ کاندید هەبون بۆ ٧ پۆست، لەم کۆنگرەشدا ٢٣٠ ژن بەشدابو.
 
”مەرجە سکرتێر ئەندامی سەرکردایەتی حزب بێت“
 
مەرجەکانی کاندید بون بۆ بون بە سکرتێری یەکگرتوی خوشکان و  پۆستەکانی تر چی بون؟ کە تۆ خۆت بەربژێر کرد ئامانجت چیە دەتەوێت چی بگۆڕیت یان بە شێوەیەکی دیکە بڵێم بەرنامەی کارەکردنت لەم پۆستە چیە؟
 
بۆ بون بە سکرتێر چەن مەرجێک هەبون ،کەسێکی رۆشنبیربێت و ئەزمونی کاری لە بواری ژناندا هەبێت و ئەندامی سەرکردایەتی بێت، بۆ پۆستەکانی تریش بەپێی پسپۆریان لە بوارەکەدا هەلبژێردراون، حزبی یەکگرتو چەند پەیرەوێک و دروشمیکی هەیە ومنیش ئەمەوێت درێژە بەم پەیرەوانە بدەم. 
 
 
یەکگرتوی خوشکان لە ساڵی ١٩٩٤ هەر لە دوای دروستبونی حزبی یەکگروتو دروست بو تاوەکو ئێستا ٦ سکرتێر هەلبژێردراون دەمەوێیت بزانم بە گشتی یەکگرتوی خوشکان کار لەسەر چی ئەکات؟
 
یەکگرتوی خوشکان کار دەکات لە پێناو چەسپاندنی ماف و هێنانەدی خواست و گەشە پێدانی توانای ژنان بە دیدێکی ئیسلامیانەی هاوچەرخ، ژنان دەبێت رۆڵیان هەبێیت لە بەڕێوبردنی خێزان و کۆمەڵگا.
 
”بەشێکی بەرچاوی ئەندامەکانمان کچانی گەنجن“
 
لە ماوەی ٢٧ ساڵی کارکردنی خوشکانی یەکگرتو هاتنە پیشەوەی کچانی گەنج لەناو رێکخراوەکە چۆن دەبینن؟ ئایە گەنجان بەشێکن لە گۆڕانکاریەکان؟
 
هاتنە پێشەوەی ژنان بە تایبەت گەنجان لێرە لەناو خوشکانی یەکگرتو زۆر باشترە لە چاو حزباکانی تر و گەشبینین لە داهاتودا باشتریش بێت، بەشێکی بەرچاوی ئەندامەکانمان کچانی گەنجن.
 
چالاکوانان هاوڵاتیان زۆرجار قسەیەک هەیە کە دوابارەی دەکەنەوە ئەویش ئەوەیە کە  حیزبەکان رێکخراوی ژنان جیا ئەکەنەوە بۆ ئەوەی کارلەسەر ژنان بکەن بەڵام ئێوە تەنها کار لە سەر حزبەکەتان ئەکەن، بەشێوەیەکی دیکە دەڵێن  رێکخراوەکانی ژنان کاریگەری خراپیان هەیە لەسەر کۆمەڵگا. تیروانینی تۆ بۆ ئەمە چیە؟
 
 ئەم قسەیە بۆ ئێمە راست نیە چونکە ئێمە کارەکانمان شایەتن کە بەردەوام کارمانکردوە لەسەر هۆشیاری کۆمەلگا و پاراستنی خێزان، ئەوەی دەڵێن کۆمەڵگامان تێکداوە ئەمە قسەیەکی باش نیە، بەڵام هۆکارەکەی هەندێک رێکخراون کە کاریگەری نەرێنیان زیاترە لە کاریگەریە ئەرێنیەکانیان.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,306,802     ژمارەی میوان 159

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە