رێکخراوەکانی ژنان: دەبێت ژیانی ئەو کەسانەی کار لەسەر دۆسیەکانی ژنان دەکەن بپارێزرێن

2021/12/12    488 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
دوای ئەوەی لەسەر بەهاناوەچونی ژنێک لە مەترسی کوشتن و توندوتیژی ئەفسەرێکی بەرەنگربونەوەی توندوتژی دژ بە خێزان و ئافرەتان لە سلێمانی کوژرا، رێکخراوەکانی ژنان لە یاداشتێکدا دوای پارستنی گیانی ئەو کەسانە دەکەن کە کار لەسەر دۆسیەکانی ژنان دەکەن و رایدەگەیەنێن دەبێت هەرچی زوە ئەنجامدەرانی تاوانەکە دەستگیربکرێن.
 
رێکخراوەکانی ژنان بە هاوبەشی لە یاداشتێکدا رایدەگەیەنن: کارمەندانی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە کار لەسەر دۆسێی زۆر سەخت و هەستیار دەکەن، رۆژانە روبەڕوی گرفتی پاراستن و سەلامەتیی دەبنەوە، لە ساڵی پاردا هەمان کێشە روبەڕوی بەڕێوبەرایەتییەکە لە شاری سلێمانی بویەوە.
 
لە یاداشتێکی حەوت خاڵیدا رێکخراوەکانی ژنان  چەند داواکارییەکیان دەخەنەڕو کە تێیدا دوای دانانی پلانێکی سەلامەتیی تۆکمە دەکەن بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەت و خێزان، هەروەک دوای دانانی بودجەی تایبەت و کارئاسنیکردن بۆیان دەکەن بە دابینکردنی پێداویستییەکانی ئەم دامەزراوانە.
 
لە بەشێکی دیکەی یاداشتەکەدا جەختیان لەوەکردوەتەوە رێکخراوەکان لە نزیکەوە ئاگاداری کاری سەختی بەڕێوەبەرایەتییەکانن، بۆیە داوکارین لە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پەیوەندیدار، پلانی پاراستنیان بکاتە ئەولەویەتی کارکردن، لەگەڵ پاراستنی گیانی کارمەندانی رێکخراوەکان و هەمو ئەو لایەن و دامەزراوانەی کە کاری پاراستنی ژنان دەکەن.
 
لە کۆتایشدا دەڵێن: داواکارین بۆ هەر دەرچونی دۆسێیەکی پاراستن، پیویستە ئاسایشی شارەکان هەمانەگبن لەگەڵ کارمەندانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، هەروەها بەزوترین کات تۆمەتبارانی ئەم دۆسێیە و دۆسێکانی هاوشیوە سزا بدرێن و رێگە نەدرێن لە یاسا دەزربایان ببێت.
 
رۆژی (٤/١٢/٢٠٢١) لە سلێمانی لەکاتی بەهاناوەچونی ژنێکی هەرەشەلێکراو، تیمێکی پۆلیس، کە بریتیبون لە ئەفسەرێنی نەقیب و سێ پۆلیس، لەکاتی بەهاناوەچونەکەدا، بەر دەسترێژی گوللـە کەوتن و هێرشیان کرایە سەر و هەر لەوێکدا نەقیب محەمەد، گیانی لەدەستدا و تۆمەتبارەکانیش هەڵهاتن.
 
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,361,931     ژمارەی میوان 469

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە