گەزیزە لەسەر تەختەی شانۆ دەردەکەوێتەوە

2021/12/02    1072 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
دوای دابرانێكی زۆرر وەك ئەكتەر دوبارە هونەرمەند گەزیزە عومەر، لە كارێكی نوێدا دێتەوە سەر تەختەی شانۆ بەرپرسی بەشی راگەیاندنی تیپی شانۆی هاوڕێنای گەزیشەدەڵێت"پەیامێگی گرنگی پێیە".
 
تیپی شانۆی هاورێیانی گەزیزە لە دوا بەرهەمیاندا شانۆیی (دۆزەخێك بو) نمایش دەكەن، كە لەنوسین ‌و دەرهێنانی گەزیزە خۆیەتی و هەریەك هەریەك لە (گەزیزە عومەر، میدیا رەئوف بێگەردن، شیلان عەبدولا ) وەك ئاكتەر رۆڵ دەبینین‌و هونەرمەندی موسیزیان (نەوژین محمد) كاری موزیكی شانۆییەدەكات‌و وەك ئاكتەر لەسەر تەختەی شانۆ رۆڵی دەبێت.
 
شەهێن سابیر ،بەرپرسی راگەیاندنی تیپی شانۆی هاورێیانی گەزیزە، رایگەیاند: شانۆیی (دۆزەخێك بو) باس لەپرسی ژنانی رزگاربوی ژێردەستی داعش دەكات، ئاماژە بەو لێكەوتەو كاریگەرییە نەرێیانەی ئەو ژنانە دەكات كەچۆن دوبارە وێرانی قوربانی دەستی كلتورە كۆمەلایەتیەكان قوربانی جنگ و سیاسەتن، كە ئامانجی ئەم شانۆییە گەیاندنی دەنگی بڵندی ئەو ژنانەیە بە سەركردایەتی سیاسی كوردو نەتەوەیەكگرتوەكان.
 
بریاریە (٩)ی ئەم مانگە شانۆییەکە بۆیەكەمجار لەسلێمانی نمایش بكرێت . 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,816,560     ژمارەی میوان 1396

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە