* نەوژین - هۆزان فەریق
کچە یاریزانکی کورد پلەی دوەمی لە پاڵەوانیەتی وڵاتانی عەرەبی بۆ راکردنی (١٠٠) مەتری بەربەست بەدەستهێنا.
کچە یاریزانی یانەی سیروانی نوێ، و هەڵبژاردەی عێراق دێرین بەختیار، پلەی دوەمی لەراکردنی سەد مەتری بەدەست هێنا ، لەپاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەبی لە وڵاتی تونس.
دێرین بەختیار تەمەن (١٦)ساڵ لەوبارەیەوە بۆ نەوژین وتی: "پاڵەوانێتیەکە لەوڵاتی تونس لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی ئەنجامدراوە و ئێمەش وەک هەڵبژاردەی عێراق بەشداریمان کردبو، لەراکردنی سەد مەتر بەشێوەی بەربەست توانیم پلەی دوەم بۆ هەڵبژاردەی عێراق بەدەست بێنم".
لەپاڵەوانێتیەکەدا (١٨)وڵات بەشداریان کردوە و یاریزانە کوردەکەش لەسەرئاستی عێراق و بە راهێنەرایەتی راهێنەر شەمام شوانی، بەشدار بوە.