ژنە نوسەرێک وێنەیەکی و نوسینەکانی دەکرێنە پۆستەی وڵاتی کەنەدا

2021/11/26    791 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
دەزگای پۆستی کەنەدی بڵاوکردنەوەی مۆرێکی نوێی راگەیاند کە هەڵگری وێنەی نوسەری ناوداری کەنەدی 'مارگرێت ئاتود'ە، کە بە نازناوی شاژنی ئەدەبی کەنەدی بۆ دیاریکردنی 60هەمین ساڵی کارکردنی کە کاریگەری لەسەر ئەدەبیاتی جیهانی داناوە، بەتایبەتی رۆمانە بەناوبانگەکەی ' زە هاندمایز تایل'.
 
خانمە نوسەر مارگرێت، بە چاوی داخراوەوە لەسەر کارتەکە دەردەکەوێت و دەستێک دەخاتە سەر رومەتی خۆی، لەگەڵ وشەی ناوکتێبەکانی و دەستەواژەیەک کە لە شیعرەکەی سپێڵەوە گونجێندراوە.
 
مارگرێت، (لەدایکبوی ١٨ی تشرینی دوەمی ١٩٣٩) ئەم خانمە شاعیر، رۆماننوس، رەخنەگری ئەدەبی، وتارنوس، مامۆستا، چالاکوانی ژینگەیی و داهێنەری کەنەدییە. لە ساڵی (١٩٦١)ەوە (١٨) کتێبی شعری و (١٨) رۆمان و (١١) کتێبی نا خەیاڵی و نۆ کۆکراوەی کورتە خەیاڵی و هەشت کتێبی منداڵان و دو رۆمانی گرافیکی بڵاوکردوەتەوە، نوسراوەکانی بە (٥٠) زمانی جیهانی بڵاوکراونەتەوە، بەشێکی نوسینەکانی تایبەتە بە رۆڵی ژنان لە کۆمەڵگەدا، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی چەندین خەڵاتی جیهانیە.
 

 

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,296,699     ژمارەی میوان 304

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە