کار بۆ کۆتایهێنان بە جیاکاری کۆمەڵایەتی لە یاساکان بەرامبەر ئافرەتان دەکرێت

2021/11/20    121 جار بینراوە
 
*نەوژین
 
بە ئامانجی دروستکردنی پلاتفۆرمێک بۆ دەستنیشانكردنی رێگاكانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەت و كچان و هەروەها خستنەڕوی یاسای بارى كەسی و یاسای سزاكان و یاسای بەرەنگاربونەوەى توندوتیژی خێزانی لە هەرێمی كوردستان مێزگردێکی تایبەت بەو پرسە بەڕێوەچو.
 
بۆ دەستنیشاكردنی پێشنیار و بەدیلەكان بە گوێرەى ستانداردە نێودەوڵەتییەكانی
لەلایەن ڕێکخراوی تواناسازی ئافرەتان و رێکخراوی دەستپێشخەری ئافرەتانی یۆرۆمید (EFI) لە ژێر چاودێری ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان مێزگردەکە بەڕێوەچو.
 
ئامانجی کۆبونەوەکە بە وتەی سوزان عارف سەرۆکی رێکخراوی تواناسازی ئافرەت، دروستکرنی پلاتفۆرمێك بو بۆ دەستنیشانكردنی رێگاكانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەت و كچان و هەروەها خستنەڕوی یاسای بارى كەسی و یاسای سزاكان و یاسای بەرەنگاربونەوەى توندوتیژی خێزانی لە هەرێمی كوردستان بۆ دەستنیشاكردنی پێشنیار و بەدیلەكان بە گوێرەى ستانداردە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە مافەكانی ئافرەت 
 
کۆبونەوەکە بە راسپاردەکانی سەبارەت بە یاساکانی جیاکاری رەگەزی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتاییهات.
 


ئەرشیفی نەوژین | دەربارە | پەیوەندی
Newjin.net - 2021
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 314,341     ژمارەی میوان 30