سەرنوسەری نەوژین خەڵاتی باشترین ژنە رۆژنامەنوسی عێراقی بەدەستهێنا

2021/11/10    769 جار بینراوە
 
٭ نەوژین
 
لەسەر ئاستی عێراق سەرنوسەری میدیای نەوژین خەڵاتی باشترین ژنە رۆژنامەنوسی لە پێشبڕکێی ئەسواتونا بۆ ساڵی 2021 بدەستهێنا، لە پایی ئامادەکردنی زیاتر لە ٦٠ راپۆرتی بنکۆڵکاری و فیچەری رۆژنامەوانی تایبەت بە پرسەکانی هەستیاری جێندەری، جیاوازی لەسەر بنەمای جێندەر، مافی ژنان، چیرۆکی سەرکەوتنی ژنان و رەچەشکێنی، لەگەڵ ئامادەکردنی دەیان بابەتی دیکەی رۆژنامەوانی تایبەت بە پرسەکانی ژنان.
 
ئەمڕۆ لە فیستیڤاڵی پرۆژەی ئەسواتونای رێکخراوی ئینتەرنیوز 'رێناس ساڵح' سەرنوسەری میدیای نەوژین خەڵاتی یەکەمی پێشبڕکێی پرۆژەکەی بۆ ساڵی 2021 بەدەستهێنا لە پای ئامادەکردنی راپۆرتی تایبەت و بنکۆڵکاری لەسەر پرسی هەستیاری جێندەری، جیاوازی رەگەزی، توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر.
 
هاوكات هه‌ر له‌ ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا میدیایی نەوژین وەک باشترین میدیا بۆ روماڵی پرسە نیشتیمانیەکانی ژنان لەسەر ئاستی عێراق هەڵبژێردرا، کە رێناس، وەک سەرنوسەری دەزگاکە کاردەکات.
 
رێناس، لە ساڵی 2020 وەکو سەرنوسەری رۆژنامەی نەوژین دەستبەکار بوە، کە رۆژنامەیەکی سەربەخۆی تایبەتمەند بو بە پرسەکانی ژنان و بە پاڵپشتی رێکخراوی NED ئەمریکی، کارەکانی تایبەتە بە خستنەڕوی کێشەکانی ژنان و بەرهەمهێنانی بابەتی رۆژنامەوانی تایبەت بە  ژنان و ئەو بەرەوپێشچونانەی ژنان بەدیی دەهێنن.
 
بەشداریی لە چەندین خول وراهێنان دا کردوە لە بواری رۆژنامەوانی و داکۆکی لە مافەکانی ژنان و کۆمەڵی مەدەنی، لە کوردستان و لە ئاستی نێودەڵەتیش بەشداری راهێنانێکی ماوە درێژی کردوە بۆ ماوەی ساڵێک لەگەل دامەزراوەی تازی ئەڵمانی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ بڕاوانامەی دامەزراوەکەی پێبەخرشراوە، هاوکات لە ساڵی ٢٠٢٠ راپۆرتێکی تایبەتی بە ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی کوردستان وەک باشترین راپۆرتی ساڵ خەڵاتکرا  لە لایەن رێکخراوی ئاشتی و ئازادی.
 
 
رێناس ساڵح، وەک سەرکردەیەکی لاو لە میدیایی عێراقی قسەکات. وێنە: رێکخراوی ئینتەرنیوز
 
لە فستیڤاڵەکەدا رێناس، وەک سەرکردەیەکی لاو لە میدیایی عێراقی دیاریکرابو تێیدا بە کورتی باسی ئەزمونی دەستکردن بەکارکردنی کردو لەگەڵ ئەو دەستکەوتانەی لەماوەی کارکردنی بەدەستی هێنابون.
 
چەند دیمەنێک لە فستیڤاڵی ئەمساڵ دیاری کردنی باشترین میدیایی عێراقی و رۆژنامەنوسی ژن لە عێراق بۆ روماڵی پرسی ژنان.
 
 
 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,361,702     ژمارەی میوان 248

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە