* نەوژین
سەرۆکی راسپێردراوی حکومەتی تونس لیستی ناوی کابینە وەزارییەکەی پێشکەشی سەرۆکی وڵات کرد و سێیەکی ئەندامەکانیشی ژنن.
نەجلا بودن، سەرۆکی راسپێردراوی حکومەتی تونسی، لیستی ناوی ئەندامانی کابینە وەزاریەکەی پێشکەشی سەرۆکی وڵات: قەیس سەعید کرد.
لیستەکە ٨ ژن لەخۆدەگرێت، کە ھەندێک لەوان بۆ سەرۆکایەتی وەزارەتە سیادیی و گرنگەکان پاڵێوراون، لەوانە: وەزیری دارایی، وەزیری داد، وەزیری نیشتەجێکردن، وەزیری پیشەسازی، وەزیری بازرگانی، وەزیری ژینگە، وەزیری رۆشنبیری و وەزیری کاروباری ژنان.
چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکی وڵات رەزامەندی لەسەر کابینەکە بدات، بەمەش دەبێتە یەکەمجار کە لەو وڵاتەدا کابینەیەکی حکومەت ئەو ژمارە زۆرەی وەزیری ژن لەخۆ بگرێت، لەپاڵ ئەوەیش دا یەکەمین کابینەی حکومەتە کە ژنێک سەرۆکایەتی دەکات.