* نەوژین
کەمێک پێش ئێستا لە روداوێکی هاتوچۆ کچێکی تەمەن ٢١ ساڵ لە شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر گیانی لە دەستدا، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی شارەکەش دەڵێت: گومانمان لە روداوەکە هەیە کە خۆکوژی بێت.
فازڵ حاجی، وتهبێژی پۆلیسی هاتوچۆی ههولێر، رایگهیاند: روداوەکە کەمێک بەر لەئێستا لەسەر شەقامی 120مەتری نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر رویدا، قوربانیەکە کچێکی تەمەن٢١ ساڵە لەکاتی پەڕینەوە لەشەقام توشی شێلان بو.
وتهبێژی پۆلیسی هاتوچۆی ههولێر دەشڵێت: لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان وانیشان دەدەن کە روداوەکە خۆکوشتن بێت زیاتر وەک لەوەی روداوی شێلان بێت.