وەزیری کۆچی عێراق لە خۆکوشتنی (کچانی ئێزیدی) دەکۆڵێتەوە

2021/01/23    719 جار بینراوە
 
*نەوژین
 
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق سەردانی کامپی ئێزیدیەکان و قەزای شێخانی کرد و لە دۆسیەکانی کوشتن و خۆکوشتنی کچان و ژنانی ئێزیدی کۆڵیەوە.
 
ئیڤان فایق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، سەردانی کامپی ئاوارە ئێزیدیەکانی لە پارێزگای دهۆک، کرد و بەشداری سیمینارێکی کرد لە ژێرناونیشانی "راستی ژیانی ژنانی ئاوارەی  ئێزیدیەکان لەناو کامپەکان".
 
لە سیمینارەکە، ئیڤان فایەق رایگەیاند:"سەرۆک وەزیران و وەزارەتەکەی پاڵپشتی ژنان بەگشتی و ژنانی ئێزدی بەتایبەتی دەکەن بۆ ئەو نەهامەتیانەی کە بەهۆی هێرشی داعش بۆ سەر ناوچەکانیان و ئاوارەبوونیان، بەسەریان هاتوەو بەرگەی نەهامەتیەکانی ژیان و گوزەرانیان گرتوە".
 
 
ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ بەرانی عێراق لە سیمیناری حاڵەتەکانی خۆکوشتنی ژنان لە کامپی ئێزیدیەکان(٢٢/١/٢٠٢٠)، وێنە: هەژمارەی ئیڤان فایەق
 
هەر لە درێژەی سیمینارەکەدا باس لەهۆکار و پاڵنەرەکانی  دیاردەی خۆکوشتن لە نێوان ژنانی ئاوارە و ئەو کێشانەی کە ئەم ژنانە لە ئاستی کۆمەڵایەتی و ئابوریدا روبەڕویان دەبێتەوە کرا، هاوکات رێگە چارەسەریش خرایەڕو.
 
بە گوێرەی ئامارەی ئەو رێکخراوانەی لە کامپەکاندا کاردەکەن لە ساڵی ٢٠١٤ دوای ئاوارەبونیان  ٢٥٢ کەس لە کامپەکانی ئاوارە ئێزیدیەکان خۆیان کوشتوە.
 
لە م ساڵیشدا تەنها لە ماوەی هەفتەی یەکەمی مانگی کانونی دوەم پێنج کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا کە چواریان لە رەگەزی مێ بون.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,355,852     ژمارەی میوان 824

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە