* نهوژین، هاوژین مەهدی
لە هۆڵێكی وەرزشی کەلار، نزیکەی ٢٠ کچ خەریکی فێربونی هونەری بەرگری کردنن لە خۆیان کە پێی دەوترێت (کاراتی)، پهرۆشى ئهوان بۆ ئهم وهرزشه گهشتوهته ئاستێك كه پارهى رۆژانهیان كه ماڵهوه پێیان دهدهن، كۆ دهكهنهوه بۆ بهشدارییكردن له خولهكه.
یاری کاراتی واتا بهرگرییكردن بە دەستی بەتاڵ، سەرەتای سەرهەڵهێنانی دەگەڕێتەوە بۆ دورگەی ریوکیو لە وڵاتی ژاپۆن.
دڵستان محەمەد، یەکێک لە بەشداربوەکانی خولی کاراتیە، پێیوایە زۆر گرنگە کچان لەمجۆرە وەرزشانە ئەنجام بدەن، هۆکارەکەشی وابەستەکرد بەوەی ”زۆربەی کات کچان توشی قسەو هەڵسوکەوتی ناشرین دەبنەوە لەلایهن رەگەزی بەرامبەرەوە بۆیە باشترە فێر بین بەرگری لە خۆمان بکەین“.
چیمەن محهمهد، هەمان رای هەیە، وتی: ”بۆ فێربونی بەرگریکردن لە خۆم هاتومەتە ئێرە“.
”خێزانەکەم زۆریان پێخۆشبو کە وتم دەمەوێت فێری کاراتی ببم“
وەک کچانی بەشداربوی ئەم راهێنانە ئاماژەی بۆ دەکەن رێگری خێزان و کۆمەڵگا بۆ وەرزشکردنی کچان بەردەوامی هەیە، بەڵام ئەم تێڕوانیە لە ناو بەشێک لە خێزانەکان گۆڕاوە.
هێرۆ موراد، یەکێکە لە کچانی بەشداربو، باسی لە رای خێزانەکەی کرد بۆ بەشداریکردنەکەی و وتی: ماڵەوە زۆریان پێخۆش بو کە وتم بەشداری خولێکی راهێنانی لەمشێویە دەکەم.
قەزای کەلار، کچان لە هۆڵێکی وەرزشی لەکاتی راهێنانی کاراتی، وێنە: نەوژین
ئەو کەسانەی کە دەتوانن بەشداری ئەم جۆرە خولانە بکەن، بە وتەی راهێنەری هۆڵی لەشجوانی مای جیم له كهلار، دەبێت تەمەنیان لە نێوان ٥ بۆ ٣٥ ساڵی بێت.
ئارەزو جەلیل، وتیشی: ”ئەو کەسەی دێت بۆ کاراتی و فێربونی، تاوەکو تەمەنی مناڵ تر بێ زیاتر و زوتر فێرى جوڵەی یاریکردنەکە دەبێت“.
سودەکانی ئەم یاریەبە وتەی ئەم راهێنەرە بەدەر لە فێربونی تەکتیکی بەرگریکردن، کۆمەڵێک گۆڕانکاری لەسەر کەسەکان جێدەهێڵێت، وەک: زیادکردنی متمانە بەخۆبون و زیادکردنی تەرکیز و دورکەوتنەوە لە خەمۆکی و توڕەیی هەروەها بەهێز کردنی جەستە.
پارهى رۆژانهیان كۆ دهكهنهوه بۆ بهشداریكردن له خولهكه
هۆکاری لاوازی لایەنەی ئابوری، یەکێکە لەو هۆکارانەی کچان نەتوانن بەشداری راهێنانە وەرزشیەکان بکەن، یاخود خێزانەکان ئامادە نین بۆ ئەمجۆرە حەزەی کچەکانیان وەک لایەنی مادی پشتگیریان بکەن.
هانا، ئەم گرفتەی روبەڕو بوەتەوە وتی: ”زۆ حەزم کرد بەشداری ئەم خولە بکەم، بەڵام باوکم وتی خۆت بەشداری خول ئەکەی ئەبێ خۆتیش پارەکەی بدەی، بۆیە منیش ئەو پارەیەی کە رۆژانە باوکم پێم دەدات، کۆی ئەکەمەوه و مانگانە ئەیدەم بەم خولە“.
بەربەستەکانی بەردەم کچان بەردەوامە بەڵام چیمەن و دڵستانیش بەردەوام لە مەشقەکانیان و دەیانەوێت چی دیکە کە توانج یان گێچەڵیان پێگیرا وەڵامێکی دیکەیان هەبێت بۆ کەسەکان.
قەزای کەلار، کچان لە هۆڵێکی وەرزشی لەکاتی راهێنانی کاراتی، وێنە: نەوژین