* نەوژین
خانمە گۆرانیبێژ، ئەمەل سەعید، بەرهەمێکی نوێی بەناوی"زەنگ" بڵاوکردەوە و دەڵێت: ”ئەمە زەنگێکە بۆ دەسەڵات بۆ ئەوەی بە ئاگابێتەوە“.
ئەمەل سەعید، لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوک لە بارەی بەرهەمە نوێکەیەوە رایگەیاند: ”ئەم بەرهەمەم تایبەتە بە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و زەنگێکە بۆ دەسەڵات تاوەکو هەست بەبەرپرسیاریەتی بکەن بەرامبەر بە خەڵک، بەتایبەت کاتێک دێتە سەر مافی خەڵک و موچە و بژێویان“.
دەشڵێت: ”لەم بەرهەمەدا پەرەگرافێک بەدەنگی نوسەر و هونەرمەند دکتۆر دڵشاد مستەفا لەناو گۆرانییەکدا هەیە و خۆی دەیخوێنێتەوە، وەک تەواوکارییەک بۆ مانای گۆرانییەکە ئومێد دەکەم بەدڵی خەڵکی کوردستان بێت“.
ئەمەل سەعید کوردە، خاوەنی چەندین بەرهەمی گۆرانیە و ماوەی چەند ساڵێکە چۆتە ئەوروپاو لە وڵاتی بریتانیا نیشتەجێیە.