* نه‌وژین
بایدنی سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان، ژنێك بۆ پۆستى جێگری وه‌زیری به‌رگری ده‌ستنیشان ده‌كات، له حاڵه‌تى ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتنى له ئه‌نجومه‌نى پیران، ده‌بێته یه‌كه‌م ژن له مێژوی ئه‌و وڵاته‌دا، پۆستێكى هاوشێوه وه‌ربگرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكى جۆ بایدنی سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا كه بڕیاره ئه‌م مانگه ده‌ستبه‌كار بێت، كاسلین هیكس، هه‌ڵبژێردراوه بۆ ئه‌وه‌ى پۆستی جێگری وه‌زیری به‌رگری "پنتاگۆن" وه‌ربگرێت.
هیكس، سه‌رۆكایه‌تى تیمێكى بایدن ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات له پنتاگۆن، پێشتریش له سه‌رده‌مى ئۆبامادا پۆستى یاریده‌ده‌رى وه‌زیری به‌رگرى بۆ كاروباری ستراتیژی و پلانی وه‌رگرتوه، حاڵی حازریش له سه‌نته‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى ستراتیژی و نێوده‌وڵه‌تى له واشنتۆن كارده‌كات.
دیاریكردنى هیكس بۆ پۆستى جێگری وه‌زیری به‌رگرى كه جه‌نه‌راڵی خانه‌نشین لوید ئۆستنه، به‌یه‌كه‌م پۆستى باڵای له‌وشێوه‌یه داده‌نرێت كه ژنان له‌و وه‌زاره‌ته‌دا به‌ده‌ستیانهێناوه، ئه‌گه‌رچی بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى كریستین فۆكس له سه‌رده‌مى ئیداره‌ى ئۆبامادا پۆستى جێگری وه‌رزیری به‌رگرى وه‌رگرت، به‌ڵام پۆسته‌كه به وه‌كاله‌ت بو نه‌ك هه‌میشه‌یی، هه‌ربۆیه پێویستی به ره‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى پیران نه‌بو.