* نەوژین
ژنێک لە سەرپردێکی نزیک گۆڕستانی ئابڵاخ لە سلێمانی، خۆی فڕێدەداتە خوارەوە. پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت: بێهۆشەو وتەی لێوەرنەگیراوە.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، بە نەوژینی راگەیاند: ئەم شەو ژنێکی بەرەگەز ئێرانی لەسەر پردی گۆڕستانی ئابڵاخ، خۆی فڕێداوەتە خوارە.
وتیشی: باردۆخی خراپەو لە نەخۆشخانەی شار چارەسەری پێویستی بۆکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بێهۆشەو پۆلیس نەیتوانیوە وتەی لێوەربگرێت.