کوێستان شێخ ئەکرەم: هەڵەبجە خەڵاتی عەرشی شعری نەبەخشیوە

2020/12/24    1150 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
یەکێک لە ئەندامانی رێکخستنی مەراسیمی ناساندنی کتێبەکانی خانمە نوسەر کنێر عبدوڵلاو خانمە شاعیر کەژاڵ ئەحمەد، رونکردنەوەیەکی بڵاوکردوەو دەڵێت”ئەو نازانەوەی بەخشرایە کەژاڵ ئەحمەد، کەسێک پێی بەخشی وەک هەواداری خۆی نەوەک لەسەر ئاستی ئەکادیمی هەڵسەنگاندنی بۆکرابێت“.
 
کوێستان شێخ ئەکرەم، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە نوسیویەتی: ئێمە وەک چەند ژنێکی چالاكی بواری مەدەنی و ژنان بۆ شانزە ڕۆژ بە رە نگاربونەوەی توندوتیژی دژبە ژنان وەك چالاکی ناساندن وبڵاوکردنەوەی کتێب بۆ بە ڕێزان خاتو (کنێر عبدواللە و کە ژاڵ ئەحمەد)،  مە راسیمێکی جوانمان  ڕێکخست.
 
لەبارەی بەخشینی ناسناوی عەرشی شعری بە خاتو کەژاڵ ئەحمەدی شاعیر دەڵێت: راستی بابەتەکە بەشێوەیەکی دیکەیە، لەمەراسیمەکەدا خاتو (حمیدە جمال) وەك خودی خۆی و کاریگەری بەشیعرەکانی کەژاڵ ئەحمەد، دیاریەکی نمونەی و ئەونازناوەی بەخشیە خاتو کەژاڵ نەوەک لیژنەیەکی پسپۆڕ بەبواری ئەدەب و هونەر لەسەرئاستی پارێزگای هەڵەبجە هەڵسەنگاندنی بۆ کردبێت.
 

هەڵەبجە، مەراسیمی ناساندنی کتێب وێنە: هەژماری کەژاڵ ئەحمەد
 
ئەم رونکردنەوە لە کاتێکدایە خانمە شاعیر کەژاڵ ئەحمەد، لە پەڕەی فەرمی و هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند: لە شاری هەڵەبجە، کۆڕی واژوکردنی دیوانێکم بەناوی (زمانی باڵندە دەزانی) بەڕێوەچو، هاوکات سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە مەهاباد کامیل، خەڵات و نازناوی شاژنی عەرشی شیعر پێشکەش کردم.
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,306,764     ژمارەی میوان 121

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە