* نەوژین
لەلایەن سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە خەڵات و نازناوی شاژنی عەرشی شعری بەخشرایە کەژاڵ ئەحمەدی شاعیر.
لە شاری هەڵەبجە، کۆڕی واژوکردنی دیوانی زمانی باڵندە دەزانی(کەژاڵ ئەحمەد) و کتێبی سەر گوزشتەی ڕۆژانی کۆڕۆنا ی (کنێر عەبدۆڵڵا) لەهۆڵی مستەفا زەڵمی بەڕێوەچو.
خانمە شاعیرکەژاڵ ئەحمەد، لە پەڕەی فەرمی و هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند: لە کۆڕەکەدا سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە مەهاباد کامیل، خەڵات و نازناوی شاژنی عەرشی شیعر پێشکەش کردم.
شاری هەڵەبجە، مەراسیمی بەخشینی خەڵاتەکە وێنە: هەژماری کەژاڵ ئەحمەد
کەژاڵ ئەحمەد، لەدایکبوی ساڵی ١٩٦٧ لە گەڕەکی تەپەی مەلا عەبدوڵلای کەرکوک ، لە ئێستادا لە شاری سلێمانی دەژێت، کەژاڵ نوسەر و شاعیرە، لەساڵی ١٩٨٧ دەستی بە نوسینی شیعر کردوە.