* نەوژین
دوای پێنج ساڵ دابڕان خانمە گۆرانیبێژ چنار بە بەرهەمێکی نوێ بە ناوی(بەسە) دەردەکەوێتەوە.
خانمە گۆرانیبێژ چنار، لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە بارەی بەرهەمە نوێکەیەوە نوسیویەتی: "دوای دابڕانێکی زۆر خۆشحاڵم کە بۆجارێکی تر لە بەرھەمێکی نوێدا لە گەڵ ئێوەی ئازیزو خۆشەویست بەیەکدەگەینەوە".
دەشڵێت: بەھیوام ئەم بەرھەمەم جێگای ڕەزامەندیتان بێت و لەئاستی خواستی ئێوەدابێت.
لەگەڵ ئەوەشدا تاوەکو ئێستا رۆژی بڵاوبونەوەی گۆرانیەکەی دیاری نەکردوە، تەنها بە کورتەیەک لە کلیپەکەی هەوادارانی ئاگەدارکردوەتەوە لەسەری نوسیوە: "بەمزوانە"
کۆتا بەرهەمی خانمە گۆرانیبێژ چنار، (پەپۆلەی ئازادی) هونەرمەند مەزهەری خالقی، بو لە یوتوبی تایبەتی خۆی ٢٢٨ هەزار بینەری هەیە.