* نه‌وژین
حكومه‌تى فه‌ره‌نسا بڕیاری سزادانى شاره‌وانى پاریسی دا به پێبژاردنى دارایی، به‌هۆی زۆری ژنان له پۆسته باڵاكانى ئه‌و شاره.
رۆژنامه‌ى
نیویۆرك تایمز بڵاویكرده‌وه: به‌پشت به‌ستن به یاسایه‌كى ساڵی 2012 بۆ رێگرییكردن له ناهاوسه‌نگیی جێنده‌ریی له‌نێوان ژنان و پیاوان، حكومه‌تى فه‌ره‌نسا بڕیاری سزادانى شاره‌وانى پاریسی پایته‌ختى داوه به بڕی نزیكه‌ى 110 هه‌زار دۆلار، به‌هۆی ئه‌وه‌ى زیاتر له پیاوان، پۆسته‌كانى ژنان له‌و شاره به ژنان دراوه، به‌شێوه‌یه‌ك له كۆی 16 پۆست دا، 11ى بۆ ژنان بوه.
لایخۆشیه‌وه سه‌رۆكى شاره‌وانى پاریس، ئان هیدالگۆ، بڕیاره‌كه‌ى به "پوچ" ناوبرد و باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له بره‌ودان به هێنانه پێشه‌وه‌ى ژنان.
ئان، كه یه‌كه‌م ژنه ده‌بێته سه‌رۆكى شاره‌وانى پاریس و ئه‌مساڵیش بۆ جاری دوه‌م بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژێردرایه‌وه، باسی له‌وه‌كرد: رێژه‌ى ژنان له پۆسته باڵاكان ساڵی 2018 گه‌شتبوه 31%، به‌ڵام ئێستا رێژه‌كه به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ 47%.
وتیشی: پێویسته پاڵپشتی زیاتری ژنان بكه‌ین بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه‌ى كه‌له‌نێوان ئه‌وان و پیاواندا هه‌یه له پۆسته باڵاكان، جه‌حتیشیكرده‌وه: "ده‌بێت رۆژێك یه‌كسانى له‌نێوان هه‌ردو ره‌گه‌ز به‌دیی بێت، پێویسته له‌مڕوه‌وه زیاتر له پیاوان ژنان له پۆسته‌كان دابنێین".
هیدالگۆ كه پاڵێوراوى پارتى سۆسیالیسته‌كان بو، له هه‌ڵمه‌تى دوباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى دا جه‌ختیكردبوه‌وه له‌وه‌ى كه پاریس ده‌كه‌نه "پایته‌ختى ژنان".