شاناز زاهیر، نوێترین گۆرانی بەناوی (دەرفەت) بڵاوکردەوە

2020/12/18    2321 جار بینراوە
 
*نەوژین
 
خانمە گۆرانیبێژ شاناز زاهیر، نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (دەرفەت) بڵاوكردەوە، لەلایەن هەوادارانیەوە پێشوازیەکی گەرمی لێکرا.
 
گۆرانییەكە لە ئاوازی نەوید زەردییە، شیعر مازیار فایەق نوسیویەتی، دابەشکردنی مۆسیقا ئەفشین شوکری کردویەتی میکس و ماسترینگیش مەجید کازمی ئەنجامی داوە.
 
هاوکات خانمە گۆرانیبێژ شاناز زاهیر، لە 3ی ئەم مانگە دوای دوساڵ لە بێدەنگی بەرهەمی "فڕین"ی بڵاوكردەوە، لە ماوی ١٥ رۆژدا ٤٥١ هەزار بینەری تێپەڕاند.
 
 

 



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,600,924     ژمارەی میوان 1126

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە