راپۆرتێک لەسەر گوڵەبەڕۆژە کچە رۆژنامەنوسێک دەباتە پۆلیس

2020/12/12    960 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە رۆژنامەنوسان رایدەگەیەنێت بەھۆی ئامادەکردنی راپۆرتێکەوە لەسەر گوڵەبەڕۆژە کچە پەیامنێرێک و دو ھاوەڵی لە سلێمانی دەستگیرکراون.
 
'میترۆ' لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت: ئێوارەی ئەمڕۆ، پۆلیس سێ میدیاكاری كەناڵی كوردستان 24 (دالیا كەمال، هەردی حەسەن و بەرهەم جەمال )ی دەستبەسەر كرد، بە هۆی ئامادەكردنی راپۆرتێك دەربارەی "گوڵە بەرۆژە".
 
سەنتەرەکە لەزاری دالیا كەمالەوە بڵاویکردوەتەوە: "ئێمە سەرقاڵی راپۆرتێك بووین دەربارەی گوڵە بەرۆژە، پۆلیس هات و خۆمانمان پێناساندن بەڵام هەر سووربوون كە بمانبەن بۆ بنكەی پۆلیس".
 
جەختیكردەوە" پێمان ووتن ئێمە راپۆرتەكەمان لەسەر گوڵە بەرۆژەیە ئیتر كامێراو مۆبایلەكانیان لێوەگرتین.. پاشان لە حەوشەی بنكەی پۆلیسی رزگاری نزیكەی كاتژمێرێك ئێمەیان هێشتەوە پاش ئەوەی راپۆرتەكەیان لە كامێراكەمان سڕییەوە".
 
سەنتەری میترۆ پرسیار دەكات: "زانراوە روماڵكردنی خۆپیشاندان، باجی هەیەو رۆژنامەنوسی لەسەر دەستگیردەكەن، ئایا ئامادەكردنی راپۆرتیش لەسەر گوڵە بەرۆژە، هەر باجی هەیە؟"
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,361,260     ژمارەی میوان 2926

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە