* نهوژین
ژنانی هونەرمەند بە شێوەی جیاواز پشتیوانی خۆیان بۆ دەنگە ناڕازیەکان و داواکردنی ماف و ئازادی دەردەبڕن، لهو روهوه ههریهكه له شانۆكار: گهزیزه و گۆرانیبێژ: كیژان، پشتیوانى لهخۆپیشاندانهكان دهدهن و هانى هێزه ئهمنیهكان دهدهن كه دور بكهونهوه له توندوتیژی.
خانمە ئەکتەر: گەزیزه عومەر، لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە دو نوسینی جیاوازدا پشتیوانی خۆی بۆ دەنگی شەقام راگەیاندوە.
لە نوسینی یەکەمدا دەڵێت: داواکارم لە هێزە ئەمنیەکان بە دڵێکی گەورەوە دەنگی توڕەی گەنج و لاوانی سەرشەقامەکان وەڵام بدەنەوە، لولەی تفەنگەکانتان داخەن و گازی فرمێسک رژێن مەڕێژن، ئەوان کوڕ و برا و دۆستی خۆتانن، توڕەیان مەکەن، ئەوانە گەنجی بێ گیرفان و بێکارن، داوای کەرامەت ونان و مافی خۆیان و ئێمە ئەکەن.
”بەدەستی خۆتان روخساری پەشیمانی و خوێناوێتان نەسڕن“
لە بەشێکی دیکەی نوسینەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە: ئیدی دایکان توانای لاوانەوەی سەرگۆڕیان نەماوە، هەمو چاو بە فرمێسک و دڵ لەرزیوین، تکاتان لێدەکەم دەستان بپارێزن، ئێوە تەنها گوێیان لێبگرن با دواتر بەدەستی خۆتان روخساری پەشیمانی و خوێناوێتان نەسڕن.
لە بەرامبەر ئەو قسانەشی کە کراوە دەربارەی ئەوەی ئەو کەسانەی خۆپیشاندان دەکەن کەسانی مناڵن و کاریگەریان نیە، نوسیویەتی: پێیان دەڵێن مناڵە وردکە ئێوەش بڵێن ئەگەر (مناڵە ورتکەین)، ئەم هەمو هێز و مودەرەعە بۆ هێندراوەتە بەردەیمان ئایا مناڵە وردکە ئەوەندە تۆقێنەرە؟!
”حوکمڕانێکی نا عادل تاسەر بۆی ناچێتەسەر“
هاوت خانمە گۆرانیبێژ: کیژان ئیبراهیم، هەڵوێستی خۆی لە بارەی خۆپیشاندانەکانەوە لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بەمشێوەیە دەربڕیوە: من نەوەی نیشتیمانێکم لە وەتەی چاوم هەڵهێناوە لە کێشەیام، خەمی کوردبون خەمی ترس و دڵەراوكێی دایکم و باوکم لە رژێمی سەدام حسێن.
دەشڵێت: بۆیە ئەبێت حکومەت چارەسەری هەڵەکانی بکات، ئەگەر نا هیچ کات میللەت بەرگەی برسێتی ناگرێت، هیچ حوکمڕانێکی نا عادلیش تاسەر بۆی ناچێتەسەر، داواکارم هیچ کەس ئازار نەدرێت با لەوە زیاتر قوربانی نەدەین !
لە کۆتایشدا نوسیویەتی: "تەنها ئەتوانم لە رێی هونەرەوە خزمەت بە گەلەکەم بکەم"، بەرهەمێکی خۆیشی كه باس لە قوربانیدانی خۆشەویستێک دەکات بۆ خۆشەویستی نیشتیمان، پێشکەشی خۆپیشاندەرانی کردوە.