* نه‌وژین
یه‌كێتى ژنانى كوردستان كه سه‌ر به یه‌كێتى نیشتمانیه، پشتگیریی له خۆپیشاندانه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: چاوه‌ڕوان كرا‌و بو.
له راگه‌یه‌نراوێكدا، یەکیتی ژنانی کوردستان سەبارەت بەم بارودۆخەی ئێستا ده‌ڵێت: "هاوڵاتی مافی خۆیەتی بەرامبەر برسیکردن ونادادپەروەری بێتە سەرشەقام ودەنگی خۆی بەرزەکاتەوە لەپێناو دەستەبەرکردنی مافەکانی بەتایبەتی کە چەندساڵێکە ئەم کۆمەڵەی ئێمە توشی قەیرانی دارایی و ئابوری بوەتەوە".
یه‌كێتى ژنان ره‌خنه‌ش له ده‌سه‌ڵات ده‌گرێت به‌وه‌ى "هەنگاوێکی جدی نەناوە بۆ دەرباز بون (له قه‌یرانه‌كان) سەرەڕای ئەو هەمو گەندەڵی و ناڕونیەی کە لە بەڕێوەبردنی حکومەتدا ڕەچاو دەکرێت".
ده‌شڵێت: ژمارەکانی هەژاری وبێکاری لەم هەرێمەدا خەیاڵین، بۆیە خۆپیشاندانی جەماوەری شتێکی چاوەڕوانکراو بو.
یه‌كێتى ژنان پشتیوانى خۆیان بۆ خۆپیشاندانیش راده‌گه‌یه‌نێت "پشتگیری لەهەموو جۆرە خەباتێکی مەدەنی دەکەین .. و دژی هەر توند‌و تیژیەکین کە بەرامبەر بەخۆپیشاندەران بکرێت، لەهەمان کاتدا دژی هەر دەست تێوەردان و بەلاڕێبردنی خۆپیشاندەرانین و دژی هەڵکوتانە سەر دام و دەزگاڕەسمیەکان و سەرو ماڵی هاوڵاتیانین".
داواش ده‌كات كه چ ده‌سه‌ڵات و چ خۆپیشانده‌ران، خۆیان به‌دور بگرن له خوێنڕشتن، چونكه وه‌كخۆیان ده‌یڵێن: شەهیدان لەهەر لایەک بن ڕۆڵەی ئەم وڵاتەن نابێ دەستیان بچێتە خۆێنی یەکتر کە دوژمنانی ئازادی گەلەکەمان دڵخۆشبکا".
یەکێتی ژنانی کوردستان، لە ٤/١١/١٩٨٩، لەشاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان دامەزرا، به باڵی جه‌ماوه‌ریی یه‌كێتى له‌ناو ژنان وێنا ده‌كرێت.