توشبونی خانمێکی دوگیان بە کۆرۆنا ئەگەری کێشەی زکماکی بۆ کۆرپەکەی هەیە

2021/08/31    903 جار بینراوە
 
* نەوژین 
 
پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی ژنان و مناڵبون باسلەوەدەکات ژنانی دوگیانی توشبو بە کۆرۆنا بەرگری جەستەیان کەمدەبێتەوە ئەگەری منداڵ بونی پێشوەختەیان زیادەکات، ئەگەر تایی بە زوی دانەبەزێندرێت کاریگەری نەرینی لەسەر کۆرپە دروستدەکات.
 
دکتۆر مەعصومە محمود، پسپۆڕ لە نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبون دەڵێت: رێژەی توشبونی خانمانی دوگیان بە کۆرۆنا وەکو  كه سانی دیکەیە، بەڵام بەرگەگرتنی خانمان لە کاتی دوگیانیدا کەمترە، گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە دایکەوە بۆ کۆرپەلەکەی زۆر زۆر دەگمەنە.
 
هەورەک ئاماژە بەوەدەکات لە کاتی توشبونی خانمان بە کۆرۆنا لە سێ مانگی یەکەمی سکپریدا دەبێت هەوڵبدرێت تای دایک دابەزێنین، چونکە تای بەرز دەبێتە هۆی دروستبونی کێشە زگماکییەکان لە کۆرپەلەدا، لەگەڵ ئەوەشدا یەکێک لە کێشەکانی توشبونی دایک بە کۆرۆنا لە سێ مانگی سێهەمی سکپریدا ، لە دایکبونی پێش وەختی کۆرپەیە.
 
ئەو پزیشکە پسپۆڕە ئامۆژگاری دایکان دەکات کە باشتر وایە ژوری مناڵی ساوا لە ژوری خۆیان جیابکرێتەوە هەتاوەکو کاتی چاکبونەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبونی ئەگەری گواستنەوەی کۆرۆنا له دایکەوە بۆ کۆرپەکەی.
 
دکتۆر مەعسومە، دەشڵیت: شیردان لە دایکی توشبو بە کۆرۆنا کێشەی نییە بە مه رجي پەیڕەوەی به كارهيناني ماسك  بکرێت لەگەڵ مەرجە تەندروستییەکان لە کاتی شیرداندا. 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,305,424     ژمارەی میوان 285

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە