کچە خوێندکارێکی سزادراوی چاکسازی ژنان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

2021/08/24    1033 جار بینراوە
 
* نەوژین 
 
دوابەدوای وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پەیمانگا کچە خوێندکارێک کە ئێستا ماوەی سزاکەی لە چاکسازی ژنان و مناڵان/ هەولێر، بەسەر دەبات پلەی یەکەم بەدەست دەهێنێت لەسەر ئاستی بەشەکەی.
 
چاکسازی ژنان و مناڵان لە هەولێر، مەراسیمێکی تایبەتی بەو بۆنەیەوە رێکخست بە ئامادەبونی  تەیب عەبدولعزیز، بەڕێوەبەری چاکسازی و  شاخەوان تەلعەت، خاوەنی پەیمانگا لەگەڵ بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیاری پەروەردەی قوتابخانەی چاکسایی.
 
لە مەراسیمەکەدا نمرەی کۆتایی ساڵ درایەوە بە کچە خوێندکارەکەو پیرۆزبایی تایبەتی لێکرا بەهۆی بەدەستهێنانی ئەو ئاستە بەرزە.
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,306,546     ژمارەی میوان 1007

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە