”ژنانی شانۆکار ئەرکیان لە وەزیر و دیبلۆماتکار وپەرلەمانتار کەمتر نیە“

2021/08/12    1152 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
خانمە شانۆکارێکی کورد رایدەگەیەنێت، ژنانی شانۆکار ئەرکیان لە دبلۆماتکار، وەزیر و پەرلەمانتارو چاودێری سیاسی کەمتر نیە.
 
فرمێسک مستەفا، خانمە شانۆکاری کورد، لە بارەی رۆڵ و کاریگەری ژنانی شانۆکار دەنوسێت و دەڵێت: ژنانی شانۆکار پلەو پایە و ئەرکی وەزیفیان لە ژنێکی دبلۆماتکار، پەرلەمانتار، وەزیر، پزیشک، چاودێری سیاسی، کەمتر نییە، چونکە ئەوان ئەرکییان راستەوخۆ بەرکەوتەیە لەگەڵ ئازار و مەینەتی و ئەو کرۆکانەی تاکی کۆمەڵگە پێوەی سەرقاڵن.
 
ئەو خانمە شانۆکارە باسلەوەشدەکات کە: سیاسەتی ژنانی شانۆکار بەرجەستە کردنی هەمو ئەمانەیە لە منبەری سەکۆیەکی بێ  مەنفەعەتی ماددی، باگراوندێکی فەلسەفەی جوانکاری هونەری باڵا  لە پشتیەوەیەتی کە راستەوخۆ دەڵێ ئەوە منم و ئەوەش تۆی! بێ هیچ پەردەپۆشییەک و بەرژەوەندییەک، کە بینەر تیماردەکات بە سەرسامبون بە بەهرەو توانای جەستەیی و روحی و  توانای هزری خۆڕسک بێت، یان کۆشش و شەونخونی بێت.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,723,267     ژمارەی میوان 461

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە