هۆکاری پشت بون بە ملیاردێری'ریهانا' ئاشکرا دەکرێت

2021/08/07    942 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی 'ریهانا' بە فەرمی ناوی چوە ریزبەندی ملیاردێرەکانی جیهانەوە و بو بە یەکێک دەوڵەمەندترین هونەرمەندەکانی جیهان، گۆڤاری فۆربێسیش هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
 
ریهانای گۆرانیبێژی ئەمەریکی سامانەکەی (ملیارێک و 700) ملیۆن دۆلارە، بەمەش بوە یەکەم ژنە گۆرانیبێژ سامانەکەی بگاتە ئەو ئاستە و ببێتە ملیاردێر.
 
گۆڤاری فۆربێس ئاشکرایکرد: ریهانا تەنها بەهۆی بەرهەمە هونەرییەکانییەوە ئەو سامانەی کۆنەکردوەتەوە، بەڵکو خاوەنی بەشێک لە پشکی براندێکی جوانکارییە و بەشێکی زۆری سامانەکەی لەو رێگەیەوە بەدەستهێناوە.
 
بەمەش ریهانا لە دوای ئۆپرا وینفرێی پلەی دوەمی دەوڵەمەندترن خانمی پیشەگەری جیهانی  وەرگرتوە، ریهانا لە ساڵی ١٩٨٨  لە شاری لەندەن لە بریتانیا لەدایک بوە، ماوەی ١٨ ساڵە دەستی بە گۆرانی وتن کردوە.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,361,964     ژمارەی میوان 500

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە