ژنان لە ئۆڵۆمپیاد مێژو تۆمار دەکەن

2021/08/07    939 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
شکاندنی ژمارە پێوانەییەکان لەلایەن ژنانەوە لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ بەردەوامە و ژنە یاریزانێک توانی دەیەمین مەدالیای خۆی بەدەستبێنێت، بەمەش توانی ئەم ژمارە پێوانەییە لەگەڵ پیاوێکدا یەکسان بکاتەوە.
 
ئەلیسۆن فیلێکس، ژنە یاریزانی ئەمریکی یاری گۆڕەپان و مەیدان، توانی مەدالیای برۆنز لە یاریی راکردنی ٤٠٠ مەتری ژنان بەدەستبھێنێت، بەمەش کۆی ئەو مەدالیایانەی کە لە مێژوی بەشدارییکردنی لە ئۆڵۆمپیادەکان دا بەدەستیھێناوە گەیشت بە (١٠) مەدالیا (شەش مەدالیای زێڕ، سێ مەدالیای زیو و مەدالیایەکی برۆنز) کە ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە.
 
پێشتر ژنە یاریزانی جامایکی (میرلین ئوتی) توانیبوی (٩) مەدالیا بەدەستبێنێت، بەڵام فیلێکس ئەوی تێپەڕاند و توانی ھاوشانی پیاوانیش بێتەوە بەوەی زۆرترین مەدالیا کەلەلایەن پیاوانەوە بەدەستھاتبێت (١٠) مەدالیایە و یاریزانی ئەمریکی (کارل لویس) بەدەستیھێناوە.


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,358,682     ژمارەی میوان 868

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە