* نەوژین
دایە گولێ ئەو ژنەی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە گولەباران کرا ئەمڕۆ و لە ساڵیادی روداوەکانی ٣ ی ئابی شەنگال پەردە لەسەر پەیکەرەکەی لادرا.
دایە گولێ لە نێو ئێزیدیەکاندا بە رەمزی "ئازایەتی و بەرەنگاربونەوەی داعش" ناسراوە، بەهۆی ئەوەی لە کاتی گرتنی ناحیەکەیان لە لایەن داعشەوە ئەمیرێكیان دەکوژێت لو چەکدارێکی دیکەی ئەو رێکخراوە بریندار دەکات ئەوەش پاش ئەوەی دەیانەوێت کچەکەی ببەن بەو هۆیەوە لە بەرچاوی كوڕ و كچەكانیدا دەدرێتە بەر دەستڕێژی گولـلە.
دیلمان رەشۆ، کچی دایە گولێ بە سایتی کارکوکی ناوی راگەیاندوە کە پەیكەرەكە لەسەر ئەركی عەشیرەتی خالتی و بە دەستی دو پەیكەرتاش دروستكراوە.
پەیکەری دایە گولێ، شەنگال وێنە: عەمار عەزیز