٣١٪ ژنانی بریتانیا واز لە ئۆتۆمبێل دەهێنن و پاسکیل دەکەنە جێگرەوەی

2021/08/02    1013 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
بە پێی ئەنجامی راپرسیەکی کۆمەڵەی پاسکیل سواری برتانیا ٣١٪ ژنان لەو وڵاتە وازیان لە لێخوڕینی ئۆتۆمبیل هێناوەو لێخوڕینی پاسکیلیان کردوەتە جێگرەوەی.
 
چەندین کەسایەتی دیاری ئەو وڵاتە بە بڵاوکردنەوەی وێنەکانیان لە گەڵ پاسکیلەکانیان پشتیوانی خۆیان دەربڕیوە بۆئەم پرۆژیەیی ژنان دەستیان داوەتێ، ئەوەی لە ئەنجامی راپرسی و توێژینەکەوە دەرکەوتەوە لەکاتی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا  زیاتر خواست لەسەر لێخوڕینی پاسکیل لەلایەن ژنانەوە هاتۆتەبون.
 
ژنان لە توێژینەوەکە باسیان لەوەکردوە پاسکیل سواری زۆر نێرسالارییە و هەندێک جار لەوانەیە ژنان هەست بە ئاسودەیی تەواو ناکەن لە کاتی لێخوڕیندا بەشێوەیەک دەڵین هەندێک جار هەست دەکەیەن لە  پێشبڕێکداین بۆ گەشتن.
 
کۆمەڵەی پاسکیل سواری بەریتانیا لە مانگی شوباتی ٢٠٢١ راپرسییەکەی خۆی دەستپێکرد بۆ تێگەیشتن لە پاسکیل سواری ژنان و کاریگەری پەتایی کۆرۆنا، زیاتر لە سێ هەزار و ٤٠٠ کەس لە بەشداربوانی وەڵامدانەوە، کە لە هەر چوار نەتەوەی بەریتانیان، وەڵامیان دانەوە.
 
هاوکات بەشداربوان ئەمە رێگەیەکی سادە دەزانن بۆ کەمکردنەوەی شوێن پێی کاربۆنەکان و کەمکردنەوەی پیسی و وەرزشکردنی زیاتر و باشترکردنی تەندروستیان.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,333,303     ژمارەی میوان 7831

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە