ژنێک چڵە خورمای 'کان' بەدەستدێنێت

2021/07/18    880 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
ژنە دەرھێنەری فەرەنسی ژولیا دوکورانۆ خەڵاتی چڵە خورمای زێڕینی وەرزی ئەمساڵی ڤیستیڤاڵی کانی سینەمایی لە فەرەنسا بەدەستھێنا.
 
ژولیا بە فیلمی "تيتانيۆم" بەشداریی لە ڤیستیڤاڵەکەدا کرد و یەکێک بو لەو چوار ژنەی بەشداریی وەرزی ئەمساڵیان کردبو و ھەروەکو بە تەمەنی ٣٧ ساڵی، کەم تەمەنترین کێبڕکێکاریش بو.
 
فیلمەکەی ژولیا باس لە ژیانی کچێک دەکات کە بۆ رزگارکردنی ژیانی دوای ئەوەی توشبونی روداوێکی ھاتوچۆ دەبێتەوە، پزیشکەکان پارچەیەک مادەی تیتانیۆم دەخەنە سەرییەوە.
 
فیلمەکە بە گشتی کاردانەوەیەکی زۆری ئیجابی بەدەستھێنا و پەسنێکی زۆر درا لەلایەن رەخنەگرانەوە.
 
بە بەدەستھێنانی ئەم خەڵاتە، ئەوا دەبێتە دوەمجار لە مێژوی ڤیستیڤاڵی کان دا کە ژنێک خەڵاتی باشترین فیلمی ڤیستیڤاڵەکە بەدەستبێنێت، پاش فیلمی 'پیانۆ' لە دەرھێنانی جین کامبیۆن لە ساڵی ١٩٩٣.


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,341,872     ژمارەی میوان 5147

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە