* نەوژین
پۆلیسی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی لە سلێمانی بەهۆی سکاڵای ژنێکەوە دو تۆمەتبار دەستگیر دەکات کە هەڕەشەی ئەوەیان لە سکاڵاکەرکردوە کە ئەگەر پارەو چەکیان بۆ نەهێنیت وێنەی بڵاودەکەنەوە.
بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیزی دژی ئافرەتان و خێزان/ لە سلێمانی رایگەیاند: لە لایەن تیمێك لە ئەفسەر و كارمەدانی نوسینگەی روژهەڵات هەستاین بەدەستگیركردنی دو تۆمەتباربە ناوەكانی (م.س.خ) و(هە . ب . ع) كە تومەتباران بە داوای پارە و دەمانجەیان لەهاوڵاتی(ش.ع.ع) لە ئەگەری نەهێنانی هەرەشە ی بڵاوكردنەوەی وێنەكانیان كردوە لە تورەكۆمە لایەتیەكاندا.
دو تۆمەتبارەکە بە فەرمانی دادوەر راگیراون، بەڕێوبەرایەتیەکە داوا دەکات ژنان لەژێر هیچ پاساو و هەرەشەیەکدا نەچنە ژێر باری هەڕەشەکاران و دەست بەجێ پەیوەندی بکە بە هێڵی گەرمی ژمارە (١١٩)، بۆ وەرگرتنی راوێژی پێویست .