ژنە مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی پلەی پرۆفیسۆری لەزانستی فیزیا بەدەست هێنا

2021/07/04    1124 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
ژنە مامۆستایەکی کۆلێژی زانست لە زانکۆی سلێمانی پلەی پرۆفیسۆری بە دەستهێنا، راگرایەتی کۆلێژی زانستی زانکۆکەش ئەمە بە دەستپێکی سەرکەوتنی خانمانی کۆلێژەکە دەزانێت بۆ بە دەستهێنانی ئەم پلە بەرزەی زانست.
 
مامۆستا خەرمان ئەکرەم فەرەج، لەبەش زانستی فیزیا پلەی پرۆفیسۆری بەدەستهێنا بەمەش بو بە سێیەم ژنە مامۆستا لەو زانکۆیە پلەی پرۆفیسۆری لە زانست بەدەست بهێنێت.
 
راگرایەتی کۆلێجی زانست، لەبارەی بەدەست هێنانی ئەو پلە زانستیە رایگەیاند: جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خاتو دکتۆر خەرمان  دەکەین بە بۆنەی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی، ئەمە بە دەستپێکی سەرکەوتنی زانستی خانمانی مامۆستا دەزانین، ئومێد دەکەین سەرکەوتنی ئەوانی دیکەش بەم شێوەیە ببینین.
 
 پێشتر هەریەکە لە دکتۆر پەری خان جاف و تۆڵە ئەحمد میرزا، لەم کۆلێژە پلەی پڕۆفیسۆریان بەدەست هێناوە کە یەکێکە لە بەرزترین ئاستەکانی گەشت بە زانست لە بوارێکی دیاریکراودا.
 
راگرایەتی کۆلێژی زانست ئەمە بەسەرکەوتن و سەروەریەکی دیکە دادەنێت بۆ کۆلێژەکەیان کە خانمان توانیویانە بگەنە ئەو پلە زانستیە، چونکە لە رابردودا بەهۆی رێگری خێزان و نەخوێندەواری لەلای رەگەزی مێ خانمان نەیان توانیوە بگەنە ئەم ئاستەبەرزیەی زانست.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,357,342     ژمارەی میوان 741

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە