پەرلەمانی عێراق ئەو یاسایە هەموار دەکاتەوە کە دوای جیابونەوە مناڵ بدرێت بە باوک

2021/07/04    717 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
پەرلەمانی عێراق خوێندەنەوەی یەکەمی بۆ ئەو یاسایەکرد کە ماف دەدات بە باوک دوای جیابونەوە منداڵەکەی وەربگرێت، ئەندامێکی پەرلەمانیش رایدەگەیەنێت ”دەبێت رێگری بکرێت لە هەموارکردنەوەی ئەو مادەیە“
 
بەهار مەحمود پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، لە بارەی هەمواری ئەو یاسایەوە دەڵێت: هەمو هەوڵێمان داوە  ماددەی 57 لە یاسای باری کەسێتی تایبەت بە حزانەی مناڵ دوای جیابونەوەی دایک و باوک هەموار نەکرێتەوە چونکە ژنان لە مافی دایکایەتی بێبەش دەکات، لە لیژنەو لەهۆڵی پەرلەمایش رای خۆمان بە راشکاوانە وتوەو هەوڵمانداوە ئەم ماددەیە هەموار نەکرێتەوە“.
 
ئەو ئەندامەی پەرلەمان باسی لەوەشکرد: بەم هەموارە دەیانەوێت دوای جیابونەوە مناڵ بدرێت بە باوک ، بۆیە ئێمە دژی ئەم هەموارەین ئێستا تەنها خوێندنەوەی یەکەمی بۆکراوە لەداهاتودا هەوڵەکانمان چڕ دەکەینەوە دژی ئەم هەموارە .
 
هەموارکردنەوەی ئەم یاسایە لە کاتێکدایە دایکان دەتوانن منداڵەکانیان دوای جیابونەوە وەربگرن، بە هەموارکردنەوەشی ژنان لە دوای جیابونەوە لە مافی دایکایەتی  بێبەشدەکرێن.


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,362,067     ژمارەی میوان 603

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە