ژنە ئەندامێکی گۆڕان وەک راوێژکار لە وەزارەتێکی حکومەت دەستبەکاربو

2021/06/09    742 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
بزوتنەوەی گۆڕان پۆستێکی نوێی لە حکومەت وەک راوێژکار لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن وەرگرت، حزبەکەش ژنێکی بۆ ئەو پۆستە دەستنیشانکرد.
 
 
ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا سۆز نوری چەلەبی، لەسەر پشكی بزوتنەوەی گۆڕان، وەك راوێژكارو سەرپەرشتیاری تاقیگەكان لەوەزارەتی ئاوەدانكردنەوە دەستبەكاربو.
 
 
دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن لە حکومەتی هەرێم  كە سەربە بزوتنەوەی گۆڕانە، پیرۆزبای خۆی ئاڕاستەی راوێژکاری نوێکردو وتی: دەمانەوێت بە یەک تیمی کارکردن ببینە ھەوێنی سەرکەوتنەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، کە ئامانج لێی خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان“
 
 
سۆز چەلەبی، لە هەڵبژاردنی پێشوی ئەنجومەنی پارێزگاکان کاندیدی لیستی گۆڕان بو بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی. 
 
 
مەراسیمی دەستبەکاربونی سۆز نوری چەلەبی وەک راوێژکار لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبون وێنە: وەزارەتی ناوبراو
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,356,027     ژمارەی میوان 737

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە