*نەوژین
بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند: ”بەشداری ژنانی عێراق لە بازاری کاردا دابەزیوە و لەئێستادا تەنها ١٥٪ هێزی کاری ناوخۆیی ئەو وڵاتە پێکدەهێنن، ئەوەش نزمترین ئاستی بەشداری ژنانە لەبازاری کاردا لە جیهان“.
لە راپۆرتەکەی بانکی جیهانیدا هاتوە بۆ ئەوەی ژنان و کچان بتوانن بێنەبازاری کارەوە پێویست دەکات راهێنان و خولیی فێربونی پیشەییان بۆ دابین بکرێت هەروەها هاوکاریان بکرێت بۆ ئەوەی خوێندن تەواو بکەن، چونکە لە عێراق کەمتر لە 50%ـی کچان خوێندنیان تەواوکردوە.
هەروەک لەبارەی ئاستەنگەکانی بەردەم کچان بانکی نێودەوڵەتی ئەوەی خستوەتەڕو، کاتێک ژنان و کچان دەچنەبازاری کارەوە روبەڕوی ژمارەیەک ئاستەنگی دەبنەوە لەوانەش: بەربەستی یاسایی، روانینی کۆمەڵایەتی، هەراسانکردنی سێکسی و پرۆسەی پێکهێنانی هاوسەرگیری.