ماڵپەڕێکی فیلم باشترین خانمە ئەکتەری کورد دیاری دەکات

2021/05/25    1657 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
 
لە بارەی رۆڵی خانمە ئەکتەرەکان بۆ کەسایەتی خراپەکاری ناو فیلم و دراماکوردیەکان ماڵپەڕی کورد فیلم 'چریکەی عەبەڕەش' وەک یەکێک لە باشترینەکانی نواندنی ئەو رۆڵانە دیاری دەکات.
 
 
ماڵپەڕی کورد فیلم لە بارەی هەڵسەنگاندینان بۆ ئەو خانمە ئەکتەرانەی رۆڵیان لە فیلم ودراما کوردیەکان بینیوە رایدەگەینێت :رۆڵی خراپەکار بۆ ئافرەتانی کورد هەمیشە جێگەی رەخنە بوە، بە بیانوی ئەوەی شێوە و رۆڵگێڕانی باش نییە، بەڵام لە فیلمی سینەمایی 09 خانمە ئەکتەر 'چریکە عەبە رەش' ، کە رۆڵێکی هەبو بەلای خراپەکاردا دەچو، کەمترین رەخنەی لێگیرا و بەڵکو هەندێکیش بە ئەستێرەی فیلمەکە ناوزەندی دەکەن، کەمترین رەخنە و زۆرترین پێشوازی لێکراوە.
 
 
خانمە هونەرمەند چریکە عەبە رەش، ساڵی (١٩٨٧) لە گەڕەکی توی مەلیک لە شاری سلێمانی لە دایک بوە، دەرچوی پەیمانگای ‏هونەرە جوانەکانە و یەکێکە لە خانمە ئەکتەرە دیارەکانی کوردستان، لە ساڵی (٢٠١٠)ـه‌وە دەستی بە کاری نواندنی بەردەم کامێرا کردوە، بە رۆڵی سەرکی لە فیلمی سینەمایی ‏‎09'‎‏ 'بەشداریکردوە.
 
 
خانمە ئەکتەر چریکە عەبەڕەش، لە فیلمی (٠٩)
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,361,882     ژمارەی میوان 426

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە