بۆ یەکەم جار ژنێک وەک جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەستبەکاربو

2021/05/23    1307 جار بینراوە
* نەوژین
 
ئەمڕۆ 'سروە محەمەد' وەک جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەستبەکاربو، بەمەش دەبێتە یەکەم ژن ئەو پۆستە وەربگرێت.
 
لە وتاری دەستبەکاربونیدا سروە محەمەد، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سوپاسی ئەو کەس و لایەنانەی کرد کە پاڵپشتی و پشتیوانی بون.
 
وتیشی، هەمو هەوڵێكمان ئەوەیە درێژە بە  خزمەت و ئاوەدانی و بوژانەوەی زیاتری گەرمیان بدەین.
  
سروە محەمەد، بە جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری کارگێڕی بە پلەی(بەڕێوبەری گشتی) لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ دەستبەکاربوە.
 
هەروەک لە مەراسیمەکەدا جەلال نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پشتیوانی خۆی بۆ جێگری نوێی دوپاتكردەوە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,362,056     ژمارەی میوان 592

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە