شەش ژنە رۆژنامەنوسی گەرمیان خەڵاتکران

2021/05/22    862 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
لە بەرامبەر روماڵی بەردەوامیان بۆ پرسە جیاوازەکان شەش ژنە رۆژنامەنوسی گەرمیان لەلایەن رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی خەڵات کران.
 
 
خەڵاتەکە  بەبۆنەی ساڵیادی ١٢٣ ساڵەی رۆژنامەوانی کوردی بەخشرایە ژمارەیەک رۆژنامەنوس. زیاد فایەق،  بەرپرسی پرۆژەکانی رێکخرای هاوکاری ئەڵمانی بۆ 'نەوژین' هێمای بەوەکرد، پرسی ژنان لە پێشینەی کارەکانیانە رۆژنامەنوسانی ژن بۆ ئەوان جێگەی بایەخی زۆرن. وتیشی: ”لە پلانماندایە کاری تایبەت بۆ رۆژنامەنوسانی ژن بکەین چونکە پرسی ژن بۆ ئـێمە گرنگە، ئەم خەڵاتەش بۆ هاندان و بەردەوامیانە لە کاری پیشەییاندا“. 
 
”پشتیوانیەکان بۆ رۆژنامەنوسانی مێینە لاوازە“
 
راگەیاندکاری مێینە لە گەرمیان لە روی ژمارەوە لەم ساڵانەی دوایدا هەنگاوی باشیان بڕیوە لە بوارەکەدا هاتنە پێشەوەیەکی دیاریان هەیە ئەگەرچی رێگری و بەربەستەکانیان بەردەوامی هەیە، ئەوان سەندیکاو رێکخراوەکانی بواری رۆژنامەوانیش بە کەمتەرخەم دەبینن بۆ پێگەیاندنیان.
 
 
لەیلا ئەحمەد، تیشکی خستەسەر ئەم خاڵەو وتی: ” ئەو رێکخراو سەندیکانەی هەیە خزمەتی رۆژنامەنوسانیان وەک پێویست نەکردوە چ لەڕوی کردنەوەی خولی بەهێزکردنی تواناکانیان بێت یاخود پاڵپشتی مەعنەوی“.
 
ئەو ماوەی ٧ ساڵە روماڵی ناوچە دابڕێندراوەکان و کەرکوک و بەغداد دەکات بۆ پرسەکانی ژنان، سیاسی، ئابوری و ژینگەیی.
 
 
لەیلا ئەحمەد، وەرگرتنی خەڵاتی رێزلێنانی رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی بۆ رۆژنامەنوسان وێنە: نەوژین
 
”ئەم خەڵاتە هانماندەدات بۆ ئەوەی بەردەوامبین“ 
 
ژنانی رۆژنامەنوس ئەم جۆرە خەڵاتکردن و پاڵپشتیە بە گرنگ دەزانن بۆ کارەکانیان. شەرمین علی، یەکێک لە خانمە راگەیاندکارە خەڵاتکراوەکان کە ماوەی ١٥ ساڵە لەو بواردا کاردەکات بۆ' نەوژین' وتی: بێگومان پێدانی ئەم جۆرە رێزلێنانە هانی رۆژنامەنوسان دەدات بۆ بەردەوامبون و کاری باشتر بەتایبەت ئەگەر ئەو لایەنەی رێزلێنانەکە ئەنجام دەدات رێکخراو یان دەزگایەکی بێ لایەن بێت“.
 
 
شەرمین علی، وەرگرتنی خەڵاتی رێزلێنانی رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی بۆ رۆژنامەنوسان وێنە: نەوژین
 
هەروەک خانمە رۆژنەمەنوس نیگار عومەر، ماوەی ٦ ساڵە لە بواری رۆژنامەوانی کاردەکات، هەمان بۆچونی هەیە کە ئەم جۆرە پشتگیریە بەردەوامی و پشودرێژیان پێدەبەخشێت ئەوەی بە 'نەوژین' راگەیاند:  ”ئەم خەڵاتە زیاتر وادەکات بەردەوامبیت، وە کار لەسەر پرسە جۆربەجۆرەکان بکەین،  بەتایبەت لام گرنگە لەسەر ژنان کاری زیاتربکەم“.
 
 
نیگار عومەر، وەرگرتنی خەڵاتی رێزلێنانی رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی بۆ رۆژنامەنوسان وێنە: نەوژین
 

 

رێناس ساڵح، وەرگرتنی خەڵاتی رێزلێنانی رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی بۆ رۆژنامەنوسان وێنە: نەوژین
 

ئاوات ئەحمەد، لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی رێزلێنانی رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی بۆ رۆژنامەنوسان وێنە: نەوژین
 

نیگار رەشید،  وەرگرتنی خەڵاتی رێزلێنانی رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی بۆ رۆژنامەنوسان وێنە: نەوژین
 


ئەرشیفی نەوژین | دەربارە | پەیوەندی
Newjin.net - 2021
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 155,251     ژمارەی میوان 16