* نەوژین
خانمە گۆرانیبێژ سەنا بەرزنجی، بە گیتارەکەیەوە یەكێك لە بەرهەمەكانی هونەرمەند حەسەن زیرەك دەڵێتەوە.
سەنا بەرزنجی، لە تۆڕی كۆمەلایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەكی خۆی بڵاوكردەوە كە گۆرانیی "خۆم بە غولامی"ی هونەرمەند، حەسەن زیرەك بە دەنگی خۆی دەڵێتەوە لەگەڵ ژەنینی گیتارەکەی.
لەلایەن هەوادارەکانیەوە پێشوازیەکی گەرمی لێکراوەو، هەروەک ئەم خانمە هونەرمەند مژدەی ئەوەی بە هەوادارەکانی داوە کە سەرقاڵی بەرهەێکی هونەری نوێیە.