هاوڕێ مەلا ستار: بابەتی 'حکومەتی مێینە' حزبێک بۆ لێدان لەمن قەزیەکەی گۆڕیوە

2021/05/06    1303 جار بینراوە
 
* نەوژین – رێناس ساڵح
 
کۆتا رۆژی مانگی رابردو(٣١ ى ئاداری ٢٠٢١ ) لە دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی کوردستاندا هاوڕێ مەلا ستار، ئەندامی پەرلەمان لە فراکسیۆنی یەکێتی لە کاتی قسەکانیدا رایگەیاند”حکومەتی هەرێم حکومەتێکی مێینەی مۆدێلە“.بەوهۆیەوە سەرۆکی پەرەلەمان داوای سڕینەوەی قسەکانی کرد لە پرۆتۆکۆڵ، لەگەڵ ئەوەشدا لە ناوهۆڵی پەرەلەمان گرژی دروست بو تێیدا وترا ئەمە سوکایەتیە بە حکومەت هەروەک دوا بەدوای ئەوە چەند رێکخراو چالاکوانێکی ژنیش دژی قسەکانی وەستانەوە و بە سوکایەتیان ناوبرد.
 
نەوژین دیدارێکی لەگەڵ هاوڕێ مەلا ستار، ئەنجامداوە بۆ ئەوەی گفتوگۆی ورد لە بارەی ئەم پرسەو سزاکان و هۆکاری نەکردنی داوای لێوبردن لە ژنان لەناوهۆڵی پەرلەمان بۆچی دەگەڕێنێتەوە؟ ئایا 'مێینەی مۆدێل' کە ئەو باسی دەکات حزبەکەی خۆشی ناگرێتەوە؟
 
”لەناو پەرلەمان ئامادە نیم داوای لێبورن بکەم لە وتنی حکومەتی مێینە“
 
* ئەگەرچی هەمان رۆژی قسەکانت داوای لێبوردن کرد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی وتت من مەبەستم ژنان نەبوە بە گشتی تەنها مۆدێلەکان بوە، بەڵام لیژینەی داکۆکیکردن لەمافی ئافرەتان داواکاری ئاڕاستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردوە کە تێیدا هاتوە 'هاوڕێ مەلا ستار' دەبێت راستەوخۆ لەدانیشتنی ئاسایی پەرلەمان داوای لێبوردن بکات چونکە قسەکانی لەناو حەرەمی پەرلەمان کردوە، بەڵام دوای مانگێک هێشتا داوای لێبوردنت نەکردوە بۆچی؟
 
بەڵێ ئاگەداریان کردمەوە کە لەدانیشتنی پەرلەمان داوای لێبوردن بکەم، بەڵام رەتمکردەوە چونکە من مەبەستم ژنان نەبوە بەگشتی و سوکایەتی نەبوە رەگەزی مێینە قەزیەکەش بەلاڕێدا براوە، لەبەرامبەر نەکرنی داوای لێوردن پێیان وتم حەسانەی پەرلەمانتاریت لێوەردەگرینەوە بەڵام جارێ بێدەنگ بون هیچی تر نەوتراوە.
 
 
* باشە تۆ دەڵێی مەبەستم مێێنەی مۆدێل  بوە، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان ئەوە دوبارە دەکاتەوە کە چیت وت تۆ دەڵێت"حکومەتی مێینە".
 
من هەر بەو مەبەستەوە وتومە قسەکەشم بۆ ئەوە دەگەڕایەوە کە من و چەند پەرلەمانتارێکی تر بە دوداچونمان بۆ لە پڕ دەوڵەمەند بونی کچە مۆدێلەکان کردوە کە چۆن بەرپرسی حکومی و حزبی لە داهاتی گشتی زەوی و خانو شوقەو شوێنی بازرگانیان بەو کچانە داوە.
 
* کە واتە کێ قسەکانی تۆی بۆ مەبەستی دیکە بەکارهێنا؟ هۆکاری ئەوە چیە کە بە پرسی ژنانەوە شەڕی سیاسی و کەسی بکرێت؟
 
لایەنێکی سیاسی لە دژی من ئەم بابەتەی گەورەکرد و  لەرێگەی راگەیاندنەکانیەوە خەڵکی چەواشەکرد بە مەبەستی لێدان لە من چەنکە چەند کەسێک لەوانەی لە پشت ناوزڕاندی منەوە بون لەراگەیاندنەکانەوە دۆسیەیان هەیە کە لەپشت مۆدێلەکانەوەن کە من بەدوداچونم بۆکرد پێشم قسەکانیشم بەڵگەکانم پیشانی چەند کەسی دیکە دابو.
 
* بە دیاریکراوی مەبەستت چ لایەنێکی سیاسیە کە دژ بە تۆ ئەوەیان کرد، بەڵگەکانیش کە باسی دەکەیت بۆچی بۆ رای گشتی نەتخستۆتەڕو؟
 
پارتی بو ئەوەی لە دژم کرد، روبەڕوی ئاستەنگ بوینەوە ئەو چەند ئەندامەی کە کارمان لەسەر کرد ماون بەڵگەکان دوامانەتە ئەو لایەنەی کە پەیوەندی دارە.
 
* سەرهەڵدان و پشتگیری کردنی مێینەی مۆدێل بەگشتی دەخرێتە پاڵ هەردو حزبی پارتی و یەکێتی؟ کە تۆ دەڵێت پارتی بۆ شاردنەوەی دۆسیەکان بوە دژی ئەوان ئەی حزبەکەی خۆتیش بەشێک نیە لە فەوزایی مۆدێل؟
 

 

”یەکێتی بە کەمینەیەک بەڵام پارتی بە فۆرمێکی گشتی پاڵپشتی مۆدێلەکانە“

 
بە پلەی سەرەکی پارتی پشتیوان هاوکاری مۆدێلەکان و ئەو رەوتەیە کە دژ بەداب و نەریت کوردی وەستاونەتەوە ئێمە وەک پەرلەمانتار و شەخسی خۆشم چندین بەڵگەم دەست کەوتوە کە پارتی چۆن بوەتە پاڵپشتیان چەند زەوی و شوقەو پارەی لە موڵکی گشتی بەنایاسایی داوەتە ئەو کەسانە چۆن لە رێگەی کەناڵی جۆربەجۆرە پاڵپشتیان دەکات ناوناوبانگیان پێپەیدا دەکات، پارەی خەیاڵی خستۆتە خزمەتیان، پێم وایە یەکێتی بە کەمینەیەک ئەگەر بەشداربێت لەو بابەتە، بەڵام بە فۆرمەگشتیەکە ئەتوانم بڵێم پارتی رەوتی مۆدێل و دەیان رەوتی هاوشێوە لێرە پەرەپێداوە.
 
* بەڵام لە راگەینادراو بەیانامەکان دژی تۆ رێکخرای یەکێتی ژنانی کوردستان کە باڵی  ژنانی یەکێتیە بە توندی ئیدانەی قسەکانی تۆیانکرد، دەیان ژنی دیاری ناوحزبەکەت بە هەمان شێوە دژی قسەکانت بون لەگەڵ ئەوەشدا تۆڕی رێکخراوەکانی ژنانیش یاداشتێکیان بۆ سزادانت داوەتە پەرلەمان، قسەت لەسەر ئەمە چیە؟ 
 
من دژی فێمنستی نیم لە گرنگی رێکخراوەکان کەم ناکەمەوە، بەڵام نەیان توانیوە نوێنەرایەتی دۆزی ژن بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا وەک سەرەتا وتم پارتیی لە رێگەی میدیاوە چەواشەکاری کرد بۆ قسەکانم.
 
 
* بەڵام لە تۆمارە ڤیدییەکە هەرئەوکات سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت ”ئەمە سوکایەتیە بە حکومەت“ ئەمەوێت بزانم سەرتا چی بەتۆ وترا؟
 
سەراتا مەبەستیان ئەوە بو کە نابێت من سوکایتی بە حکومەت بکەم و بە مێینەی بزانم چونکە لای ئەوان مێینە بون واتە بەکەم سەیرکردن ئەگەر بێت و بموتایە حکومەت نێرینە رەنگە دڵخۆشیش بوایەن  هاتنە جوابی ئەوکات لەسەر ئەوە بو، بەڵام دواتر بیریان کردەوە کە دەکرێت بابەتەکە بەشێوەیەکی دیکە بشکێننەوە و هەم بابەتی گەندەڵیەکە لەبیری خەڵك دەبەنەوە وهەمیش مۆدێلەکان
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,343,002     ژمارەی میوان 560

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە