* نەوژین
کچە ئەکتەرێکی کورد لە پێگە (
imob) و نێت فلێکس کارەکانی بڵادەبێتەوە.
خانمە ئەکتەر '
ئەڤین ئەحمەد' لە خێزانێکی کوردی دانیشتوی سلێمانی لە شاری ستۆکۆڵمی سوید ساڵی (١٩٩٠) لە دایک بوە.
بەشداری زنجیرەیەکی تۆڕی نێتفلێکسی کردوە بەناوی '
Snabba Cash' دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
ئەڤین ئەحمەد، بەشداری دە فیلم و زنجیرە فیلمی کردوە لەوانە (Beyond Dreams (2017), Call Mom! (2019) and The Rain (2018).)، لەگەڵ ئەوەشدا کاری نمایشکردنی جل و بەرگ دەکات.
