* نەوژین
دوای ئەوەی ناوی لە لیستی کاندیدەکانی حزبەکەی دەردەهێندرێت ژنە کادرێکی یەکێتی رەخنەی توند ئارستەی حزبەکەی دەکات و دەڵێت: ”وتیان ژنان لە دەڤەری راپەڕین رۆڵیان لاوازە کەچی ناوی منیان لە لیستەکە دەرهێناوە کە ویستم بیسەلمێنم ئێمە بەهێزین“.
په‌یمان ره‌مه‌زان، مامۆستای زانکۆ لە بارەی دەرکردنی ناوەکەی لە لیستی کاندیدانی یەکێتی لە هەژماری تایبەتی خۆی رونكردنەوەیەكی بۆ رایگشتی بڵاوکردەوە دەڵێت: فۆڕمی کاندیدبونم له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتیی پڕكردەوە، به‌هه‌مو رێکاره یاسایه‌کاندا تێپهڕبوم هەر لهپڕکردنهوه فۆڕم تاکو چاوپێکه‌وتن و هەڵسەنگاندنی كوالێتی به‌زمانی عەره‌بی، کەچی لەكۆتا رۆژەكانی یەكلاكردنەوەی كاندیدەكان بەتایبەت لەبازنەی راپەڕین، لەدەرەوەی هەمو میتۆدێكی سیاسیی و كێبڕكێ و خاڵبەندی و هەڵسەنگاندنێك، چەند بەڕێزێك كاندیدكران“.
ئەو کاندیدە لابراوەی یەکێتی هۆکاری خۆکانیدکردنەکەی گەڕانەوە بۆ ئەوەی کە وتراوە ژنان بە توانانین وەک خۆی دەڵێت: ”هاتنه پێشه‌وه‌ی من له‌به‌ر ئه‌وه‌بوه که هەمیشە دەوترا له‌ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین کاندیدی به‌توانا لەناو رەگەزی مێینەدا كەمەو یان نییە“
پەیمان رەمەزان، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە کارگێڕی گشتی، بە وتی خۆی چه‌ند زمانێک زۆر به‌باشی ده‌زانێت له‌ناویشیاندا زمانی عره‌بی.
هاوکات داوادەکات یەكێتی لانیكەم گوێ لەئۆرگانەكانی رێكخستن و كادیران و دەنگدەرانی یەكێتی لەسنوری بازنەی راپەڕین، بگیرێت و دواتر بەپڕۆسەیەكی دادپەروەرانە كاندیدەكان دیاریبكرێن چونكە بەشێك لەكاندیدەكان لەدەرەوەی خواست و داواكاری ئەوانیش دانراون.