ژنان لە ئۆسکاری ئەمساڵ نمایشی تواناکانیان دەکەن

2021/04/26    1094 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
لە مەراسیمی ئۆسکاری ئەمساڵ ژنان خەڵاتەکانی باشترین فیلم و دەرھێنەر و سیناریۆ بەدەستدێنن.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەمە، لە مەراسیمێکی ئۆنلاینی گریمانەیی، خەڵاتەکانی ئۆسکاری ٢٠٢١ راگەیەنران.
 
خەڵاتی باشترین فیلم بۆ فیلمی 'نۆمادلاند' بو لە دەرھێنانی خانمە دەرھێنەری بەرەگەز چینی 'کلویە چاو' کە ھەر خۆیشی خەڵاتی باشترین دەرھێنەری وەرگرت، ئەمەش دوەمجارە لە مێژودا کە فیلمێک ژن دەرھێنەری بێت ببێتە باشترین فیلم و ھەروەک ژنێکیش خەڵاتی باشترین دەرھێنەر بەدەستبێنێت.
 
 
ھەروەک 'ئەمیراڵد فینیل' خەڵاتی باشترین سیناریۆی پێدرا لە فیلمی 'Promising Young Woman'، ئەمەش یەکەمجارە لە مێژوی خەڵاتەکەدا ژنێک ئەو خەڵاتە بباتەوە.
 
 
خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن بۆ پاڵەوانی فیلمی نۆمالاند 'فرانسیس ماکدۆرماند' بو، ھەروەک 'ئەنتۆنی ھۆپکینز' خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی وەرگرت بە فیلمی 'باوک'. 
 
 
یون یۆنگ جو، خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی یاریدەدەری وەرگرت لە فیلمی 'میناری'، دانیال کۆلۆیا'ش باشترین ئەکتەری یاریدەدەری پیاو لە فیلمی 'یەھودا و مەسیحی رەش'.
 
 
ھەروەک فیلمی 'گەڕێکی تر'ی دانیمارکی، خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی وەرگرت.
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,342,138     ژمارەی میوان 4951

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە