* نەوژین
پاش رودانی چەند تاوانێکی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان لە هەرێمی کوردستان بانگەواز بۆ روبەڕوبونەوەی تاوانەکە دەکرێت.
پرۆژەی ژن ژیانە مەیکوژە، کە پرۆژەیەکە بۆ کۆتایی هێنان بە دیاردەی کوشتنی ژنان لە هەرێم کاردەکات بانگەوازێکی بڵاوکردەوە و داوا لە سەرجەم رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و رێکخراوە و گروپەکانی ژنان و چالاکوانان دەکات، و دەڵێت: ” بەهۆی ئەوەی لەم چەند هەفتەیەدا حاڵەتەکانی کوشتنی ژنان و خۆ کوشتن و خۆ سوتاندنی ژنان تەشەنەی کردوە دەبێت پێکەوە کۆببینەوەو هەڵوێست وەربگرین“.
لە بەشێکی دیکەی بانگەوازەکەدا هاتوە : ئێستا کاتی هەڵوێست وەرگرتن و جموجۆڵی جەماوەریە بۆ وەستاندنی دیاردەی ژن کوشتن، پێویست ئەکات گردبونەوە چالاکی دەستپێبکرێت و بێدەنگ نەبین.