* نەوژین
پۆلیسی گەرمیان گیان لەدەستدانی ئافرەتێکی ٢٠ ساڵانی راگەیاند کە بە ھەڵواسین گیانی لەدەستداوە.
مقەدەم: عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردوە: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە تەرمی ئافرەتێک هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کەبەهۆی خنکان بەپەت گیانی لەدەستدابو.
وتیشی: بەوتەی کەسوکارەکەی، لەماڵەکەی خۆیدا لە کەلار بەهۆی کێشەی خێزانیەوە خۆی هەڵواسیوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
قوربانیەکە لەدایکبوی ساڵی 2001ـە، تەرمەکەشی بەمەبەستی توێکاریی رەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە و بەوتەی پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی روداوەکە رەوانەی بەشی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزان و ئافرەتان کراوە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی زیاتری تێدا بکرێت.