هەولێر: ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

2021/04/16    623 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
لە شاری هەولێر دایکی سێ منداڵ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا، پۆلیسی شارەکەش دەڵێت”بکوژ هەڵهاتوە لە هەوڵی دەستگیرکردنیداین“.
 
هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بە 'نەوژین'ی راگەیاند: ”کاتژمێر  چواری ئەم ئێوارەیە لە گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر پیاوێک هاژینەکەی خۆی بە گولە کوشتوەو هەڵهاتوە“.
 
ژنە کوژراوەکە ناوی (ز.ج) لە دایکبوی ساڵی (٢٠٠٠)ەو دایکی سێ منداڵە.
 
وتەبێژەکەی پۆلیسی هەولێر، ئاماژەی بەوەشکرد: ”پیاوەکە تۆمەتباری سەرەکیە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوە و بەپێی زانیاریەکانمان تاوانەکە بە هۆی کێشەی خێزانیەوە بوە“.
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,361,384     ژمارەی میوان 1221

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە